کێ ڕووی ڕژێمەکەی سەدامی لە ئێستادا سپی کردەوە؟
17.10.2021


‎هەندێ جار وا پێویست دەکات ئاوڕێ لە ڕابردوو بدەینەوە، تاوەکو بۆ ئێستاو داهاتومان سودی لێوەربگرین، بەڵام ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کێ لاپەڕە ڕەشەکانی خۆی هەڵدەداتەوەو شانازی بە تاوانە قێزەونەکانیەوە دەکات، ئەویش (عەبادی مجریم) ە یادی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر دەکاتەوەو وەک پاڵەوانی عەرەب، خۆی نیشان دەدات بە شانازیەوه باسی دەکات.
‎له دوای ڕوخاندنی ڕژێمی سەدام حسێن (عەبادی) عیراقی لەبەریەک هەڵوەشاند و وەجاخی عەلی حەسەن مەجید و سەدامی ڕۆشنکردەوە، گەورەتڕین تاوانێک لە دوای ڕژێمەکانی عێراقەوە ئەنجامدرابێ عەبادی پەروەردەی دەستی ئینگلیزەکان و بەریتانیا، ڕووی تاوان بارانی سەرانی یەک لە دوای یەکی عێراق یان سپی کردووە و پەلاماری هەرێمی کوردستانیان داو دەیان پێشمەرگەیان شەهید و بریندار کرد، بە چەک و تانک و زرێپۆش و هەمەڕی ئەمریکی پەلاماری کەرکوک و داقوقیان داو سەدان خانویان له دوز خورماتوو لەگەڵ خاک تەخت کرد، مزگەوت و نەخۆشخانە و جێگا پیروزەکانیان وێران کرد و ڕووی تاوانبارانی مێژوویان سپی کردەوە.
‎ ‏دوای چوار ساڵ عەبادی مجریم به سەرکەوتن قارەمانێتی بۆ خۆی وەسفی ئەکات، بۆیە ئێمەش وەبیریان ئەهێنینەوە ئەو ڕژێمانەی پێش ئەوان سەرۆکەکانی عێڕاق چیان بەسەر هاتووە، چارەنوسی عەبادی و ئەوانەی وەک ئەو مجریمەش چارەنوسیان لەوان باشتر نابێت هەر بۆیە خەڵکی عێراق سزای عەبادیان دا، چون سیاسەتی کوشتن و بڕینیان ڕەد کردەوە، خەڵکی عێراق ساڵەهای ساڵە تینوی ئازادی و دیموکراتی و پێکەوە ژیانی سیاسین نەک بەکارهێنانی هێز بۆ شەڕ و کوشتار.
‎من پیشتریش باسم کردووە نەئەبوو تاوانبارێک کە دەستی به خوێنی کورد سوره به تایبەتی مجریمێکی وەک عەبادی له دوای تاوانەکان، ڕێگای بدرێ برینەکان کە ساڕێژ نەبووە بیکولێنێتەوە، مێژوو بۆ سەدانی وەک عه‌بادی سەلماندووە، هەر کاروانێک بۆ ئازادی بڕوانێ کەم بن یان زۆر هەر دەگەن بەخۆر، مێژووش لەسەرەنوێلکی مێژوودا فڕێیان دەدات.
محەمەد حاجی مەحمود
۱۷/۱٠/۲٠۲۱
هەولێر

ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ