دادگا گاڵته‌جاڕییه‌که‌ى به‌غدا
15.11.2023

محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود
ئه‌ڵمانیا


ئه‌مڕۆ جارێکى تر دادگا گاڵته‌جاڕییه‌که‌ى به‌غدا، له‌بڕیارێکى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌دا سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراقى له‌ کاره‌که‌ى دوورخسته‌وه‌.
له‌ قتوى هیچ عه‌تارێکدا نه‌بوه‌ و نابێت دادگا سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌ کاره‌که‌ى دوور بخاته‌وه‌، به‌پێى هه‌موو یاسا و ڕێسا و عورفێک حکومه‌ت و ته‌واوى دامه‌زراوه‌کانى شه‌رعیه‌ت له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ وه‌رده‌گرن به‌ سه‌رۆکى دادگا کانیشه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دادگا حزبییه‌که‌ى به‌غدا به‌ بڕیارێک سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراقى له‌ کاره‌که‌ى دوورخسته‌وه‌ و مافى ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانیشى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌، پێشتر و به‌ چه‌ندین بڕیارى هاوشێوه‌ ئه‌و دادگا حزبییه‌ سوکایه‌تى به‌ کورد کرد، هه‌ر له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان تا ڕاگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ کورد بێده‌نگى هه‌ڵبژارد نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌وپه‌ڕى داماوى و زه‌لیلى و تاڕاده‌ى ترسنۆکى ملکه‌چى ئه‌و نادادییانه‌ى ئه‌و به‌ناو دادگایه‌ بوو.
ئێستاش وادیاره‌ کاتى پێکهاته‌ى سوننه‌کان هاتووه‌، به‌ڵام پێناچێت سوننه‌کان ئه‌وه‌ قبوڵبکه‌ن و به‌ ئاسانى بێده‌نگ ببن، کاردانه‌وه‌یان ده‌بێت تا ئاستى کشانه‌وه‌ له‌ حکومه‌ت و 
په‌رله‌مان و ئیفلیج کردنى ته‌واوى دامه‌زراوه‌کان له‌ عێراقدا.
بۆیه‌ هیوادارم کورد سود له‌ کات و قۆناغه‌که‌ وه‌ربگرێت و به‌ “قه‌رزى ٣ مانگى تر” بێده‌نگ نه‌کرێت 


ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ