بەرگی پێنجەمی ڕۆژژمێری پێشمەرگەیه‌ك
24.01.2022

بەرگی پێنجەمی ڕۆژژمێری پێشمەرگە محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود  ئەوەی پێم بکرێت لەهەر بوارێك دا .. خزمەت کردن بە میللەتی کورد بێت ، ئەوا ئامادەم بیکەم بە بێ دوودڵی

 ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند

ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 23ی كانونی دووه‌می 2022 له‌ شاری سلێمانی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌رگی پێنجه‌می ڕۆژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك بڵاوکردەوە ، بەرگی (پێنجەمی) کتێبی ڕۆژمێری پێشمەرگەیەک بریتییە لە یاداشت و یادەوەریی و زانیاری و بەڵگەنامە مێژووییەکانی سەردەمی پێشمەرگایەتی و خەباتی پارتیزانی پێشمەرگەی کوردستان . پەشیمان بونەوە نییە لە ڕابردوو ، بۆیە پێویستە ڕاستییەکان وەکو خۆیان بنوسرێتەوە و باسی لێوە بکەین ، بەرگی پێنجەم کۆتا نامەو مێژوو وە پەرتووك نییە لە دەستەو خامەی پێشمەرگەی کوردستان محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، بەڵکو تەواوکەری هەموو بەشەکانی تری ڕابردووە کە باس لە ٢٠ ساڵ و پتری مێژووی گەلێك دەکات کە لە زەوییە سووتاوەکانەوە سەنگەری گرتووە ، ڕۆژژمێری پێشمەرگە کۆمەڵێك ڕاستین کە لە ڕوانگەیەکەوە نووسەر باسی لێوە کردووە ، مەبەستم لە ڕوانگەیەکەوە چونکە کارەساتی هەکاری بە بەشداری ٧٠٠ پێشمەرگە بۆ هێنانی چەك و تەقەمەنی و گەڕانەوەی ٧ پێشمەرگە ئەمە ڕوویەکی ئەو ڕووداوە مێژووی یەیە کە نووسەر باسی لێوە کردووە ، لەکاتێکدا ڕاستی ڕووداوەکان دروست بوونی شەڕی براکوژی بووە لە ناوچەکەدا ، وە سەرکردایەتی حزبی سوسیالیست بوون بە قوربانی لەو شەڕەدا ، لەگەڵ ئەوەی کە پلانێکی شاراوە لەو نێوەندا هەبووە ، لاپەڕە شاراوەکان کەس باسی لێوە نەکردوە بەقەدەر ئەوەی کە جەنابی محه‌مه‌د حاجی محمود باسی لێوە دەکات لەبەرگەکانی ڕۆژژمێری پێشمەرگەدا ، لەهەندێك جێگادا یان بەردواردا مێژوو ڕاستی خۆی نازانێت ، بۆیە کار ئەکتەرە حزبییەکان بوون بە پاڵەوان ! پاڵەوان کێیە ؟ گۆڕانکارییەکان هیچ کات سوودی لێوەرنەگیرا ، ئەزموونەکانی هەرەس هێنان و خەباتی زەوی یە سووتاوەکان هیچ کات نەبوون بە وانەیەك و حزبەکان سوودو پەندی لێوەربگرن . جەنابی کاک محه‌مه‌د حاجی محمود دەڵێت (( ئێمە دەبێت شەڕی سنووری کوردستان بکەین ، نەك بچووك کردنەوەی )) . لەبەرگی پێنجەمی ڕۆژژمێری پێشمەرگە باسکردنە لەو ڕووداو کۆبونەوەو دیدارە سیاسیانەی کە ڕووداوەکان بە پەلە تێدەپەڕن وە چۆن مامەڵە دەکەیت لەگەڵ ئەو بارودۆخەی کە ڕویان داوە لە ڕابردوودا ، لەهەمان ڕۆڵ و بیر کردنەوەو ووتووێژی کەسایەتییەکان و بەرپرسەکان لەو ڕۆژانەی ڕابردوودا ، کۆمەڵێك لە نامە گۆڕینەوە و بەڵگەکان و دیکومێنتاری کە کەم کەس هەیە لەم سەدەیەدا بتوانێت ئەو ڕاستیانە قبووڵ بکات ، بێگومان باسکردن لەو بەشەی کە خۆی ئاگادارە وە زۆر بابەت هەیە کەسایەتییەکان یان پێشمەرگەکان ناتوانن باسی لێوە بکەن ، بۆیە لەم بەرگەو لەبەرگەکانی پێشوودا ڕووی ڕاستی ڕووداوەن وەڵا کراون و بە ڕاست و دڵسۆزییەوە خستویەتییە ڕوو بۆ میللەتی کورد ، پەردە لادان لەسەر ڕووداوەکان و نهێنی یە شاراوەکان باس لەوەیە کە ڕاستی یەکان وەکو خۆی بنوسرێتەوە نەك هەر شتێك بە حەزو ئارەزوی خۆیان ، زۆر پێویستە بەرگەکانی تری ڕۆژژمێری پێشمەرگە چاپ بکرێتەوە وە لەنێو زانکۆ و کتێبخانە گشتی و فیدراسیونەکاندا بوونی هەبێت ، چونکە ئەم هەوڵانە بۆ هەتاهەتایی لە مێژووی میللەتی ئێمەدا دەمێنێتەوە ، بێجگە لەوەی کە نەوەکانی داهاتوو سوودی زۆری لێدەبینن لە ڕووی مێژووییەوە بۆ بەدەست هێنانی توێژینەوە زانستی و سیاسییەکان . ئەخێندای بەرگیرفانی پێشمەرگایەتی ڕاستی و دروستی ڕووداوە تاڵ و شیرینەکان و گێڕانەوەی گەشتی پۆل پۆل یان تاکە کەسی و تۆمارکردنیان نوسینەوەی ڕاستگۆیانەی سەردەمی خۆیەتی . کەم کەس هەیە لەم سەردەمەدا بتوانێت بە ڕاشکاوی باس لە ڕابردوو یان بەسەرهاتەکان بەبەڵگەوە باس بکات ، ئەو سنوورەی بۆ شەرم دانراوە هەردەم خۆمانی پێدەشکێنین ئەوجا سنووری ووڵاتەکەمانیش ، من هەردەم سەرسامم بە تێڕوانین و پێش بینیەکانی پێشمەرگەیەك کەهەموو ژیانی کردۆتە قوربانی کوردستان ، هەربۆیە ئەو پشت ڕاست کردنەوەیە بەڵگەی ڕاستیەکانن ، هەر ئەو ڕاستگۆیەش لە مێژووی میللەتێکی هەنجن هەنجن کراودا دەمێنەوە بۆ نەتەوەکانی داهاتوو کە ڕۆژژمێری پێشمەرگەیە لەلایەن بەڕێز جەنابی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وە نوسراوەتەوە.


ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ