ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئاشتى گه‌رمیانى ... هۆڵه‌ندا
راستییه تاڵه‌کان (1)
چیمان کرد له ڕابردوودا .. چى ده‌که‌ین بۆ داهاتوو !
بۆچى خه‌ڵک له نیشتیمان بێ هیوا بووه .. له جیهانى ده‌ره‌وه‌ى نیشتیمان کاتێک چالاکى و کارێکى بچووک ئه‌نجام ده‌ده‌یت ، ڕێز‌و ڕۆژو خوان و ئاهه‌نگ و ده‌ستخۆشیت بۆ ده‌گێڕن !! له نیشتیمانى مندا ... ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵ خزمه‌ت و ماندێتى و شه‌ونخونى زۆرى بێ به‌رانبه‌ر ده‌که‌یت .. که‌چى که‌سانێک هه‌ن له ده‌سه‌ڵات ده‌تناسن و ناتناسن .. بۆ وێنه‌یه‌کى خۆیان له پاڵ کاره‌کانى تۆدا .. خۆیان ده‌که‌نه پاڵه‌وان و به‌بێ سوپاسیش ...
راستییه تاڵه‌کان ( ٢ )
زۆر سه‌یره .. ناو به‌ناو گوێم له‌وه ده‌بێت که‌ده‌ڵێن له کوردستان .. ئازادى نى یه ! وه مافى ڕاگه‌یاندن سنوور داره و .. تۆمه‌ت دروست ده‌که‌ن بۆ ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن .
له‌کاتێکدا له زۆربه‌ى لێدوانه ڕاگه‌یاندنه‌کان پتر له ٣٠ که‌ناڵ مایکه‌کانیان له‌به‌ر چاوه .. پتر له ٤٠ سوسیال میدیایى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و سوسیال میدیایى له تۆڕه بڵاوکراوه‌و گه‌یاندنه‌کان کار ده‌که‌ن .... زۆرترین په‌یج و ماڵپه‌ڕو لینک دروست کراون به چه‌ندین ناوى جیاجیا و له‌ژێر چه‌ترى بیرکردنه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى . زۆربه‌ى ئه‌و گه‌یاندنانه له سوسیال میدیاکانى جیهانیش هه‌ن .. له زۆر ووڵاتان بۆ مه‌به‌ستى په‌یوه‌ندى کردن به‌کار ده‌هێنرێن وه هه‌ندێک تۆڕى به‌ستنه‌وه هه‌یه بڕێک پاره‌ش وه‌رده‌گرن یان ئابوونه ، به‌ڵام له عێراق وکوردستان زۆر ڕێگه که‌ناڵ و ماڵپهێ بێ به‌رانبه‌ره و چاره‌سه‌رێکیان بۆ دروست کردوون .
ئه‌وه‌ى که‌مه‌به‌ستمه له‌م ده‌ربڕینه‌دا ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک له پرسیاره‌کانى ڕۆژنامه‌نوسان .. به‌قه‌ده‌ر نمایشى مایکى کهناڵهکانیانه .
ئایا ده‌ست بردن بۆ بابه‌ته‌کان یان هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌و پرسیارانه پیشه‌یین وه خزمه‌ت به تاکى کورد ده‌گه‌یه‌نێت ! زۆر جار ڕووداو بابه‌تى وا هه‌ن ، نابێت بکرێته هه‌واڵ و له تۆڕه ڕاگه‌یاندنه‌کان بڵاو بکرێته‌وه ، چونکه ئه‌وه‌نده‌ى کاریگه‌رى نه‌رێنى لێ ده‌که‌وێته‌وه ئه‌وه‌نده خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگا ناکات ...
زۆر بابه‌ت هه‌ن له جیهاندا له تیڤى و سوسیال میدیایه‌کاندا به هیچ شێوه‌یه‌ک باس ناکرێت ! له‌به‌ر ئه‌منیه‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى و تێکدانى شیرازه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان ، که‌چى له وو‌ڵاتى ئێمه‌دا ده‌ست ده‌به‌ن بۆ هه‌موو بابه‌تێکى ڕاچهڵهکاندنى بێ سانسۆر و بێ بیرکردنهوهیى به شێوه‌یه‌ک کاریگه‌رى ڕاستهخۆیى هه‌یه له نێو کۆمه‌ڵگادا .
سنوور دانان له زۆر کاتدا ماناى ئه‌وه نى یه که ئازادییه‌کان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین ، به‌ڵکو پارێزگارى له بڵاوبونه‌وه‌ى کردارى نابهجێیى یه بۆ داهاتووى نه‌وه‌کان ..
زۆرێک له‌و که‌ناڵ و مایکانه له ڕووبه‌رێکى بچوکدان به‌ڵام خراپى و نا پیشه‌یى و به‌کارهێنانى تۆڕى ڕاگه‌یاندن دهردهیهکى قووڵى دروست کردوه له‌م سه‌رده‌مه‌دا .
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052