که‌سمان لێ زیادنیه‌
09.01.2024

ئاشتى گه‌رمیانى .. هۆڵه‌ندا

ئه‌مه‌ ئه‌و ووته‌یه‌ که‌له‌ ڕابردوودا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان گوێمان لێ بووه‌، به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ى وا ده‌رنه‌چوو  !

کاتێک مرۆڤ له‌ پرۆژه‌و کارو ده‌سته‌ گشتى و حزب و پارته‌کان و ڕێکخراو ته‌نانه‌ت له‌ کۆلیژو وه‌زاره‌ت و باره‌گاو ڕۆژنامه‌و ڕێکخراوه‌ هونه‌رى و که‌لتوورى و پیشه‌یى و دامه‌زراوه‌کان ... هتد ، به‌گه‌رم و گوڕى و هه‌ڵه‌داوانه‌وه‌ ده‌یه‌وێت خزمه‌تى مرۆڤ و مرۆڤایه‌تى و ووڵات و نیشتیمان و که‌لتوورو که‌ڵچه‌رى نه‌ته‌وه‌که‌ى بکات  ... به‌ڵام  چاوه‌ڕوانى پشتگیرى و  ده‌ستخۆشى پاداشکردنه‌ تاوه‌کو هه‌نگاوى گه‌وره‌تر بنێت ، هه‌ندێک جار بۆ به‌رژه‌وه‌دییه‌کان باوه‌شى گه‌رم و هاو خه‌باتى بۆ ده‌که‌نه‌وه‌ ، هه‌ندێک جاریش له‌به‌ر که‌سایه‌تى و ناوه‌که‌ى یان  نه‌بوونى که‌سانى پسپۆڕو شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموون !
من ده‌مه‌وێت بچه‌ سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره‌یان که‌ خاوه‌ن ئه‌زموون  وشاره‌زان له‌ بوارێکى گرنگى ژیانى ڕۆژانه‌دا ، تا ئه‌وکاته‌ى مرۆڤه‌کان به‌کارده‌هێنرێن که‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان وا ده‌خوازێت .. ئه‌و کاته‌ى که‌ سوودى نه‌ما بۆ تاکه‌کان ، ئه‌و ڕێگا ڕێچکه‌یه‌ گه‌لێک زۆرن بۆ بچووک کردنه‌وه‌یان یان له‌ناو بردنیان ، له‌کاتێکدا ئێمه‌ى میلله‌تى کورد پێویستیمان  نه‌ک ته‌نها به‌ ده‌ست و بازوو وه‌ هزرى خۆمان هه‌یه‌ ، به‌ڵکو ده‌ستمان بردوه‌ بۆ جیهانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌ستى کارو شاره‌زایان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى داخه‌ ناتوانین ڕێز له‌ ده‌ستکه‌وتى خۆمان بگرین  وبچووک کردنه‌وه‌یان چ له‌ خه‌بات گێڕ و نوسه‌رو شاره‌زاو پسپۆڕى بواره‌کان ، ئه‌و کاته‌ى که‌ ململانیه‌کان توند ده‌بن ئیتر هه‌موو خه‌ونه‌کان به‌ره‌و کۆتایى و کاڵ بونه‌وه‌ ده‌چن ، مه‌رج نیه‌ به‌ ڕاشکاوانه‌ پاڵت پێوه‌ بنێن به‌ڵکو به‌ شێوه‌یه‌ک بچوکت ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ نه‌خوێنده‌وارو ناشاره‌زا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى چوه‌ سه‌ر هێڵه‌که‌ ئیدى زۆر زیادى به‌شێوه‌یه‌ک په‌ل و پۆت ده‌که‌ن ده‌یانه‌وێت هه‌موو مێژووت بسڕنه‌وه‌ له‌سه‌ر زمانى که‌ڵفامه‌کان یان ناشاره‌زایان  ،  به‌ڵام که‌سانى لێهاتوو پێویست ناکات ئاوڕ له‌دواوه‌ بداته‌وه‌ ، دروست بوونى شاره‌زایانى ووڵات ئه‌وه‌نده‌ ئاسان و بێ به‌ها نیه‌ ، چونکه‌ ووڵات کاتێک شانازى به‌خۆیه‌وه‌ ده‌کات که‌ خاوه‌ن ئه‌و هه‌موو مێژوو وه‌ داهێنه‌رى قه‌ڵه‌م و سیاسه‌تمه‌دارو پسپۆڕو شاره‌زا و ڕه‌وه‌ندێکى به‌هێز  بێت وه‌ دووباره‌ بونه‌وه‌ویان مه‌حاڵه‌ .
پێم وایه‌ ده‌بێت چۆن ته‌کنه‌لۆژیا خۆى نوێ ده‌کاته‌وه‌ ئاوهاش هه‌موو ئۆرگان و ده‌سته‌و چاکسازى و ڕێکخراو که‌سایه‌تیه‌کان و به‌رنامه‌ ستراتیژیه‌کان پێداچوونه‌وه‌ى پێدا بکرێت و خۆى بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى که‌ وه‌کو شه‌مه‌نه‌فه‌رێکى تیژڕه‌و وایه‌و ئه‌گه‌ر پێى نه‌گه‌یت ، ئه‌وا هه‌رده‌م  به‌دوا ده‌که‌ویت و فریاى سه‌رده‌م و ته‌مه‌نى خۆت ناکه‌ویت ، خۆى له‌ ڕاستیدا که‌س زیاد نیه‌، به‌ڵام لێکتێگه‌یشتن و جێگاى شیاو بۆ خاوه‌ن ئه‌زموونه‌کان گرنگتره‌ له‌و شان و شه‌وکه‌ته‌ى که‌ چیاکانیش ناتوانن ڕاى بکێشن . لێبوورده‌ى هه‌ڵچونه‌کان هۆکارى ترن به‌ڵام تێکدانى شیرازه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌ شێوه‌یه‌که‌ که‌ هه‌مووان زیادین .

ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

زۆرترین خوێندراو