ڕه‌وشى ڕۆژنامه‌نوسى کوردى یان جیهانی
07.02.2024

ئاشتى گه‌رمیانى .. هۆله‌ندا
که‌م جار له‌ جیهاندا  کارى ڕۆژنامه‌نوسى ده‌بێته‌ پیشه‌یه‌ک و سه‌رچاوه‌ى ژیان و ژیاندارى له‌سه‌ر بێت ..
به‌ڵام زۆر جار مرۆڤ  ده‌توانێت به‌ قوتابخانه‌ ئه‌کادیمى و زانسته‌کانى ڕۆژنامه‌نوسى بخوێنێت و ئه‌زموونێکى پڕو چڕى هه‌بێت و له‌ ده‌زگایه‌کى ڕۆشنبیرى و زانستى ڕاگه‌یاندنه‌کان کار بکات و پیشه‌یانه‌ خۆى پێ بگه‌یه‌نێت . له‌ جیهانى ئه‌مڕۆدا که‌لتوورێک هاتۆته‌ به‌رچاو که‌ هه‌موو تاکێک بۆ خۆى بۆته‌ توێژه‌رو لێکدانه‌وه‌و پێش هاتى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌ هه‌نوکه‌یه‌کان ، که‌ قسه‌ى هه‌یه‌ و خۆى تێدا هه‌ڵده‌قورتێنێ ! له‌ چه‌مکێکى تره‌وه‌ ئه‌و کاره‌ پیرۆزه‌ به‌کارده‌هێنن بۆ دژایه‌تى که‌سایه‌تى و ناوزڕاندن و به‌لاڕێ بردنى ڕاستییه‌کان و وه‌کو چه‌کێکى ڕه‌ش به‌رانبه‌ر به‌ کۆمه‌ڵگا به‌کارى ده‌هێنن ، یان له‌ زۆر کاتیدا کاته‌کانى به‌و کاره‌ پێ‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ دووره‌ له‌کارى پیشه‌یى یان به‌هره‌یى پیشه‌یى ڕۆژنامه‌نوسى ! وه‌ دوور له‌ پرانسیپى زمان و فه‌رهه‌نگ و به‌ناوى تره‌وه‌ کۆمه‌ڵگایه‌کیان ژێره‌وخوار کردوه‌ .
له‌ جیهانى ده‌ره‌وه‌دا به‌و شێوازه‌ نى یه‌ ، که‌ که‌سێک بچێته‌ قووڵایى که‌سانى تره‌وه‌ و توانجى لێ بگرێت ، یان بێ ڕێگه‌ پێدراو ڕاپۆرت و ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ده‌زگایه‌ک یان به‌رهه‌مێک یان که‌سایه‌تیه‌ک ئاماده‌بکات ، ده‌بێت پێشتر ئاگادار بکرێته‌وه‌ یان ڕه‌زامه‌ندى هه‌بێت ، مرۆڤ له‌ کۆمه‌ڵگاى پێشکه‌وتودا ئه‌و کاتانه‌ى به‌فیرۆ نادات وه‌ ناچێته‌ نێو ئه‌و هه‌موو به‌ربڵاویى تاکه‌کانه‌وه‌ ، هه‌ر نوسینێک یان بڵاوکراوه‌یه‌ک له‌ په‌یج  وڕۆژنامه‌و سوسیال میدیاییه‌کان و گۆڤاره‌کان به‌رهه‌مى زانستین وه‌ ده‌بێت سوودێک به‌تاک ببه‌خشێت وه‌ بێگومان ده‌بێت فیلته‌رێک هه‌بێت بۆ مرۆڤ ، هه‌روه‌ک له‌ جیهانى ده‌ره‌وه‌دا ئه‌وه‌ ڕه‌چاو کراوه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک که‌ یاسایى لێپرسینه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ کارى ڕۆژنامه‌گه‌رى یان بڵاوکراوه‌یدا ، به‌ڵام له‌ ووڵاتى من و ناوچه‌که‌دا هیچ سنورێک و فیلته‌رو پرانسیپێکى ئه‌وتۆ نى یه‌ که‌ ئه‌و سنوور به‌زاندنه‌ ڕابگرێت ،  له‌ سه‌ندیکاو کارى یاساییدا به‌ربه‌ستێک هه‌بێت و پێوه‌ى پابه‌ند  بوون هه‌بێت که‌ شیرازه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى تێک نه‌ده‌ن ! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌کوردستان زانستى ڕاگه‌یاندن ده‌خوێنرێت وه‌ بڕوانامه‌ى هه‌یه‌ به‌ڵام ، له‌ش و لار  وناسیارێتى دوور له‌ ئه‌زموون هۆکارێکه‌ که‌ ڕۆژنامه‌نوسى یان ڕاگه‌یاندنکار به‌ ڕاهاتن ده‌بێته‌ مینبه‌رێک ، له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵاتیه‌کان نیوه‌ى کۆمه‌ڵگا و زیاتر سه‌رچاوه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى ڕۆشنبیرى و که‌لتوورى خراپن به‌ شێوه‌یه‌ک کاریگه‌رى ته‌واوى هه‌یه‌ له‌سه‌ر تاکه‌کان .
پیشه‌ى ڕۆژنامه‌نوسى زۆر کۆڵه‌که‌ى گرنگ له‌ خۆ ده‌گرێت وه‌کو ڕێزگرتن له‌ مافى مرۆڤ و پاراستنى چینى کۆمه‌ڵایه‌تى و دیکومێنتارى و نهێنى تاک و تێکدانى شیرازه‌ى کۆمه‌ڵگا و ده‌ست بردن بۆ که‌یسه‌ جیاجیاکان که‌ هه‌ندێکى ووروژێنه‌رن وه‌ که‌یسه‌ ئه‌منیه‌کان که‌ هه‌ندێکیان ده‌شێوێنرێت و  ده‌بێت زۆر به‌ وریایه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌یسانه‌ بکرێت یان تێکدانى که‌لتوورو که‌ڵچه‌رى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ ، بۆ هه‌ر بابه‌تێک ده‌بێت به‌ئامانه‌ته‌وه‌ ده‌ست بۆ دیکومێنته‌کان و به‌ڵگه‌کان ببه‌یت که‌  یان وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌کاریان بهێنیت ، واته‌ دزه‌ پێ نه‌کردنى به‌ڵگه‌کان له‌ نێو حکومه‌ته‌وه‌ ، ده‌بێت نوسین و بابه‌ت و ڕه‌خنه‌کان له‌ خزمه‌تى تاکدا بێت نه‌ک بچووک کردنه‌وه‌یان یان تێکدانیان ، هه‌روه‌ک باسمان کرد . 
کاتێک مرۆڤ ته‌ماشاى مێژووى ڕۆژنامه‌نوسى له‌ جیهانى ده‌ره‌وه‌دا ده‌کات یان جۆرى نوسین و داڕشتنه‌کانیان به‌ شێوه‌یه‌کن زۆر دوورن له‌و بارودۆخه‌ى که‌ ئێستا له‌کوردستاندا یان له‌ناوچه‌که‌دا به‌رچاومان ده‌که‌ون ، کاریگه‌رى سیاسى به‌ شێوه‌یه‌که‌ ته‌نانه‌ت ماناى نیشتیمان په‌روه‌رى و ووڵات پاریزیان له‌ده‌ست داوه‌ له‌نێو کورته‌ فلیم و ڕیپۆرتاژ و خوێندنه‌وه‌ تۆمارکراوه‌کان و چیرۆک دروست کردن بۆ که‌سایه‌تیه‌کان  ،  پێم وایه‌ کاتى ئه‌وه‌ هاتوه‌ یاساکان هه‌موار بکرێته‌وه‌ له‌  نێو حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و سه‌ندیکان  .. تاوه‌کو هه‌ر که‌سێک به‌رپرسیارێتیه‌ک له‌ ئه‌ستۆ بگرێت و تاکه‌کان له‌وه‌ زیاتر تووشى هه‌ڵدێرى بیروهزر نه‌بن .


ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ