
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
مەڵبەندی هەڵەبجەی شەهیدی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕاگهیهنراوێكی بهبۆنهی ساڵیادی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان بڵاوكردهوه.
له ڕاگهیهنراوهكهدا هاتووه "حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان وەک هێزێکی کاریگەر بۆ بەگژداچوونەوەی ڕژێمی بەعس ڕۆڵێکی بەرچاوکاریگەری هەبوو لەچۆشدان و پشتگیری لەجەماوەری ڕاپەڕیوی ناوچەکە و هەرزوو لەڕێگەی ڕێکخستنەکانی حزبەوە کۆمەڵێک پێشمەرگەی بوێر و چاونەترسی ناردە ناوشارەکان و تا هاوشان لەگەڵ جەماوەری ڕاپەڕیوودا ڕووبەڕووی هێزە داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێمی بەعس ببنەوە".
دهقی ڕاگهیهنراوی مهڵبهندی ههڵهبجهی حزبی سۆسیالیست:
جەماوەری بەشەرەفی کوردستان.
خەڵکی خۆڕاگر و قارەمانی هەڵەبجە وشارەزوور و هەورامان.
٣٣ ساڵ بەرلەئێستا و لەڕۆژی ۱۳ / ٥ / ۱۹۸۷ خەڵکی تێکۆشەر و خۆنەویستی هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان بەگژی دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕدا چوونە.
لەیادی ۳٣ ساڵەی ئەو ڕاپەڕینە شکۆدارەدا سەری ڕێز لەئاست گڵکۆی شەهیدان و قوربانیانی ئەو کارەساتە نەوی ئەکەین.
لەکاتێکدا ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ لەودەمەدا لە ترۆپیکی دەسەڵات و هێزی خۆیدا بوو، ئەم دەسەڵاتە زیاتر دووچاری ملهوڕی ولەخۆبایی کردنی کردبوو، بۆ یەهەمیشە لەهەوڵی کپ کردن و نەهێشتنی دەنگی ئازادیخوازانەی گەلەکەماندابووە.
سەرەڕای ئەوەی جەنگێکی ماڵوێرانی دووچاری گەلانی عێراق کردبوو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا، لەهەمان کاتدا خەریکی نەخشە و پلانێکی گڵاو ترسناک بوو دەرهەق بەخەڵکی تێکۆشەر و بەشمەینەتی ناوچەکە. کەئەویش ڕاگواستنی گوندەکانی ناوچەکەبوو بۆ ئۆردوگا زۆرە ملێکان و تێکدانی دیمۆگرافیایی ناوچەکە و نەهێشتنی شوێن و پەناگەی پێشمەرگە، کەهەمیشە ڕژێمی بەعس لەئاست بوێری و خۆڕاگرییان زەندەقیان چووبوو.
خەڵکی خۆڕاگری هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان ئەم پلان و نەخشە ترسناکەیان پێ قبوڵ نەکراو لەئاست ئەم کارە ترسنۆکانەی ڕژێمی بەعس بێ دەنگ نەبوون و ڕاپەڕینی جەماوەرییان بەپاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگە بەرپاکرد.
حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان وەک هێزێکی کاریگەر بۆ بەگژداچوونەوەی ڕژێمی بەعس ڕۆڵێکی بەرچاوکاریگەری هەبوو لەچۆشدان و پشتگیری لەجەماوەری ڕاپەڕیوی ناوچەکە و هەرزوو لەڕێگەی ڕێکخستنەکانی حیزبەوە کۆمەڵێک پێشمەرگەی بوێر و چاونەترسی ناردە ناوشارەکان و تاهاوشان لەگەڵ جەماوەری ڕاپەڕیوودا ڕووبەڕووی هێزە داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێمی بەعس ببنەوە.
لەبەرەبەیانی ڕۆژی ۱۳ / ٥ / ۱۹۸۷ لەبڵندگۆی مزگەوتەکانی هەڵەبجەوە خەڵکی شار ئاگادارکرانەوە تایبەت بە ڕاپەڕینی جەماوەری و دژبە دەزگاکانی ڕژێمی بەعس.
لەئەنجامی ئەم ڕاپەڕینە جەماوەرییە پڕشکۆیەدا توانرا لەماوەیەکی کەمدا ناوشاری هەڵەبجە و سیروان و خورماڵ و سەیدسادق بکەوێتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە و جەماوەری ڕاپەڕیوو، چەندین بنکەودەزگای سەربەو ڕژێمە داپڵۆسێنەرە بسوتێنرێت، بەڵام هێزەکانی ڕژێمی بەعس وەک پیشەی لە مێژینەیان بۆ دامرکاندنەوە و کپکردنی هێزی جەماوەری ڕاپەڕیووی ناوچەکە بەهێزێکی زەبەلاح و بەپاڵپشتی فڕۆکەو تانک و تۆپەوە پەلاماری ناوچەکەی دایەوە و بەربووە گیانی هاوڵاتیانی ناوچەکە و دەستی کرد بەڕەشبگیری و قەتڵوعامکردنی خەڵکی بێ دیفاعی ناوچەکە، هەر لە سوتاندن و ڕووخاندنی ماڵی هاوڵاتیان تەقاندنەوەی گەڕەکی کانی ئاشقانی هەڵەبجەوە بگرە ۷۲ هاڵاتی بێ تاوانی ناوچەکەی زیندەبەچاڵ و شەهید کرد.
۱۳ / ٥ / ۱۹۸۷ ڕۆژێکی پرشنگدارە لەمێژوی خەباتی گەلەکەمان بۆ بەگژداچوونەوەی ستەم و زۆرداری و دژی سیاسەتە گڵاوەکانی ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ.
ئەمڕۆژە بووە نیشانەی بەرخودان وقارەمانیەتی خەڵکی ناوچەکەو سەروەرییەکی ترە بۆخەڵکی هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان.
هەزاران سڵاو بۆگیانی پاکی شەهیدانی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی ۱۳ / ٥ / ۱۹۸۷ و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلەکەمان.
مەڵبەندی هەڵەبجەی شەهیدی
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له ژمارهیهك پارێزگا بهشداری له ههڵبژاردن دهكات
بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود کۆتایی بە خولێکی ئەفسەران هات
كۆبونهوهی مهكتهبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئهنجامدرا
مهكتهبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پهیامێك ئاراستهی یهكێتی نیشتیمانی دهكات
محهمهد حاجی مهحمود: لهگهڵ درێژكردنهوه پهرلهمان نهبووین
بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود ئاهەنگی دەرچونی خوێندکارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو






ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
