بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود کۆتایی بە خولێکی ئەفسەران هات

26.06.2023
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 26ی حوزه‌یرانی 2023 له‌ چوارچێوی سه‌ردانه‌كانی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌ردانی كۆلیژی سه‌ربازی 2 كرد، هه‌روه‌ها بانگهێشتكرابوو بۆ كۆلیژی سه‌ربازی 2ی زاخۆ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له‌ مه‌راسیمی كۆتاییپێهێنانی خولی 28ی ده‌رچوانی سه‌ربازی.
له‌م سه‌ردانه‌یدا هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ڕاگری كۆلێژ و بابه‌كر زێباری و ئه‌فسه‌ران و ڕاگرانی كۆلیژ پێشوازی گه‌رمیان له‌ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود كرد.
شایه‌نی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ له‌م خوله‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ده‌رچووی ئه‌م خوله‌بوون.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ