محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ په‌رله‌مان نه‌بووین

31.05.2023
جەماوەر نیوز

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاویكرده‌وه‌ ئێمە هەرلەسەرەتای بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ٢٠٢٢/١٠/٩ لەگەڵی نەبوین، هەر ئەوکاتیش راوبۆچونی خۆمان زۆر بەراشکاوانە خستە بەرچاوی ڕایگشتی خەڵکی کوردستان، بەڵام دیار بوو لایەنەکانی ناو دەسەڵات و پەرلەمان ڕای ئێمەیان بە هەند وەرنەگرت، هەر ئەوەش بوە هۆی ئەوەی پاساو بدەنە دەستەوە تا کێشەیان بۆ دروست بکرێت و تانەیان لێبدرێت، عێراق بە دوای بەهانەیەکی وەهادا دەگەرا تا لەرێی هەلپەرستانەوە کێشەی یاسایی بۆ هەرێمی کوردستان دروست بکەن و دواجار عێراق و دادگا ناشەرعیە ئێکسپایەرەکەی بڕیاری نادادپەروەرانە بەسەر هەرێمی کوردستاندا بسەپێنن و هیچ بەهاو حسابێک بۆ سەروەری هەرێمی کوردستان نەکەن.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:

"دادگای فیدراڵی" ئەجێندای سەرانی ناوچەی سەوز جێبەجێدەکات
ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٥/٣٠ بۆجارێکیتر و لە بڕیارێکی چاوەڕوانکراودا، ئەو "دادگا"یەی کە بە "دادگای فیدراڵی / محکمة الاتحادیة" ناودەھێنرێت، ھەروەک گشت بڕیارە نادادپەروەرانەکانی کە بەسەر ھەرێمی کوردستاندا سەپاندویەتی، بڕیاریداوە، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دەستووری نییە.
ئەو "دادگا"یە و سەرلەبەری بڕیارەکانی ناشەرعین، لە پێشتردا چەندین جار ئاماژەمانداوە کە ئەوە دادگایەکی سیاسی عەرەبی شۆڤێنییە، لەھەمانکاتدا لە قۆناغی ئیدارەی کاتی دەوڵەتی عێراق و لەسەردەمی برێمەر و لە بارودۆخێکی نائارامی کتوپریدا پێکھێنرا.
دواتر کاتێک کە دەستوری هەمیشەیی بۆ عێراق دارێژرا بە یاسای ژمارە ٣٠ ساڵی ٢٠٠٥ و بەپێی ماددەی ٩٣ لە دەستوری هەمیشەی عێراقدا، هیچ گۆرانکارییەک لە پێکھاتە و ھەیکەلی ئیداری ئەو دادگایەدا نەکرا، ھەروەھا دۆخی سیاسی عێراق وەک دەوڵەتێکی فیدراڵ لەبەرچاو نەگیرا.
ئەندامانی ئەو دادگایە، لە لایەن لایەنەسیاسییەکان و بەپێی سیستمی پشک پشکێنەی حزبی دانراون، واتە دوور لە بنەماکانی لێهاتوویی، دەستپاکی و پیشەیی کە ئەو خەسڵەتانە بەشێکن لە تایبەتمەندی دادوەرەکان لە هەموو کات و شوێنێکدا.
لێرەدا جارێکیتر دووپاتیدەکەینەوە، ئەو دادگایە زۆر بە سیاسی کراوە و هەمیشە بڕیار و ڕاسپاردەکانی لەسود و بەرژەوەندی ئەوانە یەکلایی دەکاتەوە کە کۆنترۆڵی کاروبارەکانی ناوچەی سەوزیان کردووە. بۆیە لە پرسی چەواشەکاری و ناشەرعی بوون و نادەستوری بوونی ئەو دادگایەدا پێویستی بە خوێندنەوەی قوڵ نییە و ڕاستییەکان لەپێشچاون.
بڕیارەکەی ئەمڕۆی ئەو دادگایە دەربارەی شەرعی بون و نەبونی بریارو دامەزراوەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، دیسان پێشێلکارییە و بە لارێ بردنی یاسا دەستوریەکانە بە ئاراستەیەکی سیاسی دژ بە هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان.
هەرچەندە ئێمە هەرلەسەرەتای بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ٢٠٢٢/١٠/٩ لەگەڵی نەبوین، هەر ئەوکاتیش راوبۆچونی خۆمان زۆر بەراشکاوانە خستە بەرچاوی ڕایگشتی خەڵکی کوردستان، بەڵام دیار بوو لایەنەکانی ناو دەسەڵات و پەرلەمان ڕای ئێمەیان بە هەند وەرنەگرت،
هەر ئەوەش بوە هۆی ئەوەی پاساو بدەنە دەستەوە تا کێشەیان بۆ دروست بکرێت و تانەیان لێبدرێت، عێراق بە دوای بەهانەیەکی وەهادا دەگەرا تا لەرێی هەلپەرستانەوە کێشەی یاسایی بۆ هەرێمی کوردستان دروست بکەن و دواجار عێراق و دادگا ناشەرعیە ئێکسپایەرەکەی بڕیاری نادادپەروەرانە بەسەر هەرێمی کوردستاندا بسەپێنن و هیچ بەهاو حسابێک بۆ سەروەری هەرێمی کوردستان نەکەن.
پێویستە دادگای باڵای کوردستان و شورای دادوەریی کوردستان بابەتە یاساییەکان یەکلا بکەنەوە و
لایەنە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان نابێت بچێتە ژێر بریارەکانی دادگایەکی بە سیاسی کراوی عەرەبی نا دەستوری لە بەغدا.
جارێکی تر ڕایدەگەیەنین، نە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان ڕاست بوو نە ئەو بڕیارەی ئەمرۆی ئەو دادگایەی ناوی لێنراوە دادگای ئیتحادی و پێشمانوایە ئەگەر ئەو بڕیارە بەسەر هەرێمی کوردستاندا بسەپێنرێ ئەوا مانەوە لە چوارچێوەی عێراقێکی مەرکەزی هیچ مانایەکی نامێنێت.
محەمەد حاجی مەحمود
٢٠٢٣/٥/٣٠
گوڵەخانە


زۆرترین خوێندراو