مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی ده‌كات

01.06.2023
جەماوەر نیوز

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كات.


ده‌قی په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان:

 
به‌ڕێز/ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
بابه‌ت / بروسكه‌ی پیرۆزبایی
به‌بۆنه‌ی (48)ه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) به‌ ناوی مه‌كته‌بی سیاسی ( پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ) پیرۆزبایی خۆمان پێشكه‌ش به‌ ڕێزتان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ین.
( یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ) وه‌ك هێزێكی سیاسی له‌ هه‌ل و مه‌رجێكی سه‌خت و دژوار و كاریگه‌ردا هاته‌ مه‌یدان و ڕۆڵی به‌رچاوی خۆی گێڕا له‌ خه‌باتی چه‌كداری و سیاسیدا جێگه‌ی شانازییه‌ بۆ هه‌موان، ئه‌و سه‌روه‌ریانه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستان خه‌بات و تێكۆشانی مێژووی هاوبه‌شی هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانه‌.
له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ پێناو یه‌كڕیزی و یه‌كخستنی نێو ماڵی كوردی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پێكه‌وه‌ داكۆكی زیاتر له‌ مافه‌ ده‌ستووییه‌كانی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی هاوڵاتیانی كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی باشتر ببه‌ین.
نه‌مری بۆ شه‌هیدان و سه‌ربه‌رزی بۆ بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كانیان
پیرۆزبێت یادی 48ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ