
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه ڕۆژی دوو شه‌ممه 9ی حوزه‌یران كاتژمێر (1:00)ی دوانیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان:
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (5)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/6/29ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (5)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (1)ی پاشنیوه‌ڕۆ رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/6/29، به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌بڕیاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (97،96،93،91،90) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: درێژكردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان، به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م له‌مادده‌ى (7)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كشێته‌وه
كشانەوە لە پەرلەمان
په‌رله‌مانی كوردستان ته‌مه‌نی خۆی درێژده‌كاته‌وه
جه‌ماوه‌رنیوز ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتاران بڵاوده‌كاته‌وه كه په‌رله‌مان درێژده‌كه‌نه‌وه




ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
