
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
کچێکی کورد، لەگەڵ دایک و باوکی لە بەغدا سەربڕدران.
سەرچاوەی پزیشکی دادیی بڵاویکردەوە، کچەکە ناوی شیلان دارایە، خوێندکاری پزیشکییە و لەگەڵ دایک و باوکی تیرۆر‌كراون.
هەروەها سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا لەبارەی شوێنی کوشتنی ئەو خێزانە کوردە ئاشکرای کردووە "ژمارەیەک کەسی نەناسراو، بەچەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد، لە شەقامی مەنسووری ناوچەی مەنسوور، کچێک و دایک و باوکییان سەربڕیوە".
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه هه‌ریه‌كه دارا ره‌وف ئه‌سعه‌د و شیلانی كچی عالیه‌ی هاوسه‌ری به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 16ی ئه‌یلول له گه‌ڕه‌كی مه‌نسوری به‌غدا تیرۆكراوهن.
له‌وباره‌یه‌وه ئەمڕۆ چوارشەممە 16-9-2020، فەرمانگەی دەزگا ئاینی و خێرخوازییەکان لە دەستەی وەقفی سوننە لە عێراق، بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا سەرکۆنەی کوشتنی ئەو خێزانەی کردووە.
فەرمانگەکەی وەقفی سوننە ئاماژەی بەوە کردووە، کە خاتوو عالیە رەشید نەجم، هاوسەری دارا رەئوف و دایکی شیلان دارا، فەرمانبەری پێشووی دەستەکە بووە بە پلەی (شارەزا) و لە ساڵی 2018 خانەنشین بووە.
هەروەک فەرمانگەی دەزگا ئاینی و خێرخوازییەکان لە دەستەی وەقفی سوننە رایگەیاندووە، خاتوو عالیە رەشید نەجم زیاتر لە 40 ساڵ خزمەتی وەقفی سوننەی کردووە و دوا پۆستەکانیشی لەو دەستەیە، بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان و چاودێری و هەروەها بەڕێوەبەری بەشی مزگەوتەکان بووە.
له به‌غداد تیمێكی ڕۆژنامه‌وانی كورد ڕفێنران
له به‌غداد باره‌گای لقی 5ی پارتی سوتێنرا
داوا ده‌كرێت به مه‌رج پاره بنێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان
وه‌زیرێكی عێراق سزای حه‌وت ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا
ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌گاته به‌غداد
عێراق سیسته‌می موشه‌كی ئیس 400 ده‌كڕێت




ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
