داوا ده‌كرێت به‌ مه‌رج پاره‌ بنێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان

28.05.2019
جەماوەر نیوز
مەنسوڕ بعێجی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر لیستی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكیدا داوا لە عادل عه‌بدولنه‌هدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات رێنمایی بداتە وەزیری دارایی هیچ شایستەیەكی دارایی نەداتە هەرێمی كوردستان ئەگەر نەوتی رادەستنەكرد
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو لەسەر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران پێویستە هیچ شایستەیەكی دارایی نەداتە هەرێمی كوردستان ئەگەر نەوت بەپێی رێككەوتنی نێوان هەردوولا، رادەستی حكومەتی عیراق نەكات".
ئاماژەی بەوەشداوە، بەبێ‌ ئەوەی هیچ داهاتێك رادەستی بەغدا بكرێت، وەزیری دارایی عێراق شایستە داراییەكان رادەستی هەرێمی كوردستان دەكات و ئەوەش پێچەوانەی یاسایە و ناكرێت بێدەنگی لێ بكرێت.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنی وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند عێراق بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌پاره‌ی كه‌ ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێم به‌شی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناكات.

زۆرترین خوێندراو