عێراق سیسته‌می موشه‌كی ئیس 400 ده‌كڕێت

15.05.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ئایار حه‌یده‌ر مه‌نسور، باڵیۆزی عێراق له‌ مۆسكۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ‌حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت سیستمی به‌رگریی ئاسمانی به‌ھێز بكات و سیستمی مووشه‌كی ئێس 400 له‌ رووسیا بكڕێت.
ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ سیستمی مووشه‌كی ئێس - 400، هیشتا هیچ واده‌ و هه‌نگاوێك به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ دیاری نه‌كراوه‌.