ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مرۆ دوابه‌دوای سوتاندنی باره‌گای لقی 5ی پارتی له به‌غداد پەیامنێر و کامێرامانی رووداو لە بەغدا ڕفێنران.
له‌وباره‌یه‌وه تۆڕی میدیاییی ڕوودا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داوا لە حکومەتی فیدرالیی عێراق دەکات "یەکسەر هەوڵی دۆزینەوە و ئازادکردنی هەردوو هاوکارەکەمان بدەن".
دەقی راگەیێندراوەکەی تۆڕی میدیایی رووداو
کاژێر 11:00ی ئەمڕۆ 17ی ئوکتۆبەری 2020 ، هێزێکی چەکدار کە خۆیان بە (قوات حفظ النظام) ناساندووە ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو (هەڵکەوت عەزیز) و کامێرامانی رووداو (خەتاب عەجمی)یان لە بەغدا رفاند لەکاتی رووماڵکردنی سووتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان.
لەکاتێکدا بە تووندی ئەو رفاندنەی هەردوو هاوکارمان شەرمەزار دەکەین و داوای ئاشکراکردنی شوێنەکەیان و دەستبەجێ ئازادکردنیان دەکەین، لە هەمانکاتدا ئەو بە دەستدرێژییەکی زۆر گەورە و مەترسیداری دادەنێین بۆ سەر ئازادی و کاری رۆژنامەڤانی لە عێراق .
داوا لە حکومەتی فیدرالیی عێراق دەکەین یەکسەر هەوڵی دۆزینەوە و ئازادکردنی هەردوو هاوکارەکەمان بدەن، چونکە پاراستنی گیان و ئازادی کارکردنیان بەرپرسیارێتی حکومەتە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052