
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
مەڵبەندی هەڵەبجەی شەهیدی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەیادی ٣٤ ساڵەی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی (هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان) ڕاگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه و له ڕاگهیهنراوهكهدا هاتووه " حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان وەک هێزێکی کاریگەر بۆ بەگژداچوونەوەی ڕژێمی بەعس ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری هەبوو لەجۆشدان و پشتگیری لە جەماوەری ڕاپەڕیوی ناوچەکە و هەرزوو لەڕێگەی ڕێکخستنەکانی حزبەوە کۆمەڵێک پێشمەرگەی بوێر و چاونەترسی ناردە ناوشارەکان و تاهاوشان لەگەڵ جەماوەری ڕاپەڕیوودا ڕووبەڕووی هێزە داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێمی بەعس ببنەوە.".
دهقی ڕاگهیهنراوی مهڵبهندی ههڵهبجهی حزبی سۆسیالیست:
بەیاننامەی مەڵبەندی هەڵەبجەی شەهیدی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، لەیادی ٣٤ساڵەی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی (هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان).
جەماوەری بەشەرەفی کوردستان.
خەڵکی خۆڕاگروقارەمانی هەڵەبجەوشارەزووروهەورامان.
٣٤ ساڵ بەرلەئێستا و لەڕۆژی ۱۳ / ٥ / ۱۹۸۷، خەڵکی تێکۆشەر و خۆنەویستی هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان، بەگژ دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ داچوونە.
لەیادی ٣٤ ساڵەی ئەو ڕاپەڕینە شکۆدارەدا سەری ڕێز لە ئاست گڵکۆی شەهیدان و قوربانیانی ئەو کارەساتە نەوی ئەکەین.
لەکاتێکدا ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ لەودەمەدا لە ترۆپیکی دەسەڵات و هێزی خۆیدا بوو، ئەم دەسەڵاتە زیاتر دووچاری ملهوڕی و لەخۆباییکردنی کردبوو، بۆیە هەمیشە لەهەوڵی کپکردن و نەهێشتنی دەنگی ئازادیخوازانەی گەلەکەماندابووە.
سەرەڕای ئەوەی جەنگێکی ماڵوێرانی دووچاری گەلانی عێراق کردبوو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا . لەهەمان کاتدا خەریکی نەخشە و پلانێکی گڵاو ترسناک بوو دەرهەق بەخەڵکی تێکۆشەر و بەشمەینەتی ناوچەکە. کەئەویش ڕاگواستنی گوندەکانی ناوچەکەبوو بۆ ئۆردوگا زۆرە ملێکان و تێکدانی دیمۆگرافیایی ناوچەکە و نەهێشتنی شوێن و پەناگەی پێشمەرگە، کەهەمیشە ڕژێمی بەعس لەئاست بوێری و خۆڕاگرییان زەندەقیان چووبوو.
خەڵکی خۆڕاگری هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان ئەم پلان و نەخشە ترسناکەیان پێ قبووڵ نەکراو لەئاست ئەم کارەترسنۆکانەی ڕژێمی بەعس بێ دەنگ نەبوون و ڕاپەڕینی جەماوەرییان بە پاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگە بەرپاکرد.
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان وەک هێزێکی کاریگەر بۆ بەگژداچوونەوەی ڕژێمی بەعس ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری هەبوو لەجۆشدان و پشتگیری لە جەماوەری ڕاپەڕیوی ناوچەکە و هەرزوو لەڕێگەی ڕێکخستنەکانی حزبەوە کۆمەڵێک پێشمەرگەی بوێر و چاونەترسی ناردە ناوشارەکان و تاهاوشان لەگەڵ جەماوەری ڕاپەڕیوودا ڕووبەڕووی هێزە داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێمی بەعس ببنەوە.
لەبەرەبەیانی ڕۆژی ۱۳ / ٥ / ۱۹۸۷ لەبڵندگۆی مزگەوتەکانی هەڵەبجەوە خەڵکی شار ئاگادارکرانەوە تایبەت بە ڕاپەڕینی جەماوەری دژبە دەزگاکانی ڕژێمی بەعس.
لەئەنجامی ئەم ڕاپەڕینە جەماوەرییە پڕشکۆیەدا توانرا لەماوەیەکی کەمدا ناوشاری هەڵەبجە و سیروان و خورماڵ و سەیدسادق بکەوێتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە و جەماوەری ڕاپەڕیوو، چەندین بنکەودەزگای سەر بەو ڕژێمە داپڵۆسێنەرە بسوتێنرێت.
بەڵام هێزەکانی ڕژێمی بەعس وەک پیشەی لە مێژینەیان بۆدامرکاندنەوە و کپکردنی هێزی جەماوەری ڕاپەڕیووی ناوچەکە بەهێزێکی زەبەلاح و بەپاڵپشتی فڕۆکەو تانک وتۆپەوە پەلاماری ناوچەکەی دایەوەو بەربووە گیانی هاوڵاتیانی ناوچەکەو دەستی کرد بەڕەشبگیری وقەتڵوعام کردنی خەڵکی بێ دیفاعی ناوچەکە، هەرلەسوتاندن و ڕووخاندنی ماڵی هاووڵاتیان تەقاندنەوەی گەڕەکی کانی ئاشقانی هەڵەبجەوە بگرە ۷۲ هاڵاتی بێ گوناحی ناوچەکەی زیندەبەچاڵ و شەهید کرد.
۱۳ / ٥ / ۱۹۸۷ ڕۆژێکی پرشنگدارە لەمێژوی خەباتی گەلەکەمان بۆ بەگژداچوونەوەی ستەم و زۆرداری و دژی سیاسەتە گڵاوەکانی ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ. ئەمڕۆژە بووە نیشانەی بەرخودان و قارەمانیەتی خەڵکی ناوچەکە و سەروەرییەکی ترە بۆخەڵکی هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان.
هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی ۱۳ / ٥ / ۱۹۸۷ و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلەکەمان.
مەڵبەندی هەڵەبجەی شەهیدی
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
١٢ / ٥ / ٢٠٢١
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له ژمارهیهك پارێزگا بهشداری له ههڵبژاردن دهكات
بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود کۆتایی بە خولێکی ئەفسەران هات
كۆبونهوهی مهكتهبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئهنجامدرا
مهكتهبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پهیامێك ئاراستهی یهكێتی نیشتیمانی دهكات
محهمهد حاجی مهحمود: لهگهڵ درێژكردنهوه پهرلهمان نهبووین
بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود ئاهەنگی دەرچونی خوێندکارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو





ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
