
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەمڕۆ یەكشەممە له په‌رله‌مانی كوردستان محەمەد حاجی مەحمود، رایگەیاند، ساڵی 1992 دوای كۆتایی هاتنی شەڕی یەكێتی و پارتی بەرامبەر پەكەكە، هەرسێ لایان لە سیدەكان لە ماڵی كەریم خانی برادۆست، بەئامادەبوونی فواد مەعسوم، كەئەو كات سەرۆكی حكومەتی هەرێم بوو، لەگەڵ د. رۆژ نوری شاوەیس،جێگری سەركۆی حكومەت و نەوشیروان مستەفا، و عوسمان ئۆجەلان، هەرسێ لایان ڕێكەوتن كە هێزەكانی پەكەكە ببرێنە قەندیل و زەڵێ.
وتیشی:" هەرسێ لایان رازی بوون كە هێزەكانی پەكەكە بچێتە قەندیل و ئەو هێزانە لەخۆڕا نەچوونەتە ئەو ناوچانە، بەڵكو بەئۆتۆمبێلی حكومەتی هەرێم، پارتی و یەكێتی بردراونەتە زەڵێ و بارەگاكانی مەجەلال و یەكێتیان رادەستكراون، لە رەزگەو، بیدەلان، مارەدوو، قەڵاتووكان، سورە دێ، قەرەداغ و ئەو ناوچانەیان رادەستكردوون.
محەمەدی حاجی مەحمود، ئەوەشی ووت:" غەدرە ئێستا پێشمەرگە لەشوێنێك خوێنی بڕژێنرێ كە 30 ساڵە لەژێر دەسەڵاتی كەسدا نییە جگە لەپەكەكە."
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له ژماره‌یه‌ك پارێزگا به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كات
بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود کۆتایی بە خولێکی ئەفسەران هات
كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامدرا
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی ده‌كات
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه په‌رله‌مان نه‌بووین
بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود ئاهەنگی دەرچونی خوێندکارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو



ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
