
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
له کۆبونەوەی پەرلەمان كه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت تیمی حکومەت بەشداری له كۆبونه‌وه‌كه ده‌كات و لەبارەی لێبڕینی موچە و داهاتی هەرێمی کوردستان و رێککەوتنی هەرێم و بەغدا گفتوگۆ دەکرێت.
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابورى پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، ئەوان لەلیژنەی دارایى و كاروبارى ئابورى دەمێکە داوای ئامادەبونی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریان کردوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەگەڵدا کۆببنەوە، هاوکات بڕیارە کۆبونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت و تیمی حکومەت ئامادەی کۆبونەوەکە ببن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک وەزیری تایبەتمەند ئامادەی کۆبونەوەی پەرلەمان دەبن، لەوانە وەزیری دارایی، سامانەسروشتییەکان و پلاندانان بەڵام دیارنیە بەدیاریکراوی کەی کۆبونەوەی پەرلەمان دەکرێت و چاوەڕوانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانن.
لەبارەی لێبڕینی موچە، زیاد جەبار باسی لەوەکرد، "یاداشت نوسراوە و ئێمە پێمان وایە کە داهات بەشی ئەوە دەکات کە موچە بەبێ لێبڕین دابەشبکرێت، چاوەڕوانی ئەوانین بێنە پەرلەمان و رونکردنەوەکان بدەنێ تاوەکو بزانین دۆخی دارایی و داهات چۆنە".
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كشێته‌وه
كشانەوە لە پەرلەمان
په‌رله‌مانی كوردستان ته‌مه‌نی خۆی درێژده‌كاته‌وه
جه‌ماوه‌رنیوز ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتاران بڵاوده‌كاته‌وه كه په‌رله‌مان درێژده‌كه‌نه‌وه







ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
