
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگا داوا ده‌كه‌ن ده‌رماڵه‌یان بۆ بگه‌ڕینرێته‌وه و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پشتیوانی له داوا ڕه‌واكانی خوێندكاران ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا حزبی سۆسیالیست بڵاویكرده‌وه "لەگەڵ مافە رەواکانی خوێندکارانین و داوا دەکەین حکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەبری بەکارھێنانی توندوتیژی و گوێنەگرتن لە داواکانی خوێندکاران، هەوڵ بدەن بەدەم داواکاریەکانی خوێندکارانەوە بچن و دەرماڵە و پێداویستیەکانی خوێندنیان بۆ دابین بکەن".
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی حزبی سۆسیالیست:
حزبی سۆسالیست پشتگیری داوا ڕەواکانی خوێندکاران دەکات
ڕۆژی دووشەمە ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا بەمەستی دابینکردنی دەرماڵەی خوێندن ڕژانە سەرشەقامەکان و پڕۆسەی خوێندنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان ڕاگرت ، هاوکات بەھۆی خۆپیشاندان بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان روبەڕووی توندوتیژی و ئازاردان بوونەوە و ژمارەیەکیان دەستگیرکران.
ئێمە لە کاتێکدا لەگەڵ مافە رەواکانی خوێندکارانین و داوا دەکەین حکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەبری بەکارھێنانی توندوتیژی و گوێنەگرتن لە داواکانی خوێندکاران، هەوڵ بدەن بەدەم داواکاریەکانی خوێندکارانەوە بچن و دەرماڵە و پێداویستیەکانی خوێندنیان بۆ دابین بکەن.
ئەرکی ھێزە ئەمنیەکانیشە مامەڵەیەکی تەندروست و مەدەنیانە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکەن و، ھاوکاری ئارامی و ئاسایشی شارەکان و پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران بن.
حزبی سۆسیالست دیمۆکراتی کوردستان
٢٢ی١١ی
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له ژماره‌یه‌ك پارێزگا به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كات
بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود کۆتایی بە خولێکی ئەفسەران هات
كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامدرا
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی ده‌كات
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه په‌رله‌مان نه‌بووین
بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود ئاهەنگی دەرچونی خوێندکارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو





ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
