پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری له‌ شارەوانی نەسر جێبه‌جێده‌كرێت

02.02.2022
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 2ی شوباتی 2022 رزگار غەفور، قایمقامی قەزای شارەزوور به‌ یاوه‌ری عوسمان عه‌بدوڵڵا،سه‌رۆكی شاره‌وانی نه‌سر له‌سه‌ر راسپارده‌ی د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر،پارێزگاری سلێمانی ماڵه‌كانی بلۆكی13ی شارۆچكه‌ی نه‌سریان به‌سه‌ركرده‌وه‌.
پارێزگاری سلێمانی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژی ئاوه‌ڕۆی بلۆكی 13ی نه‌سر له‌ سه‌ر بودمه‌ی پارێزگای سلێمانی.