شارەزوور کێوماڵ بۆ مێروی سن دەکرێت

01.05.2023
جەماوەر نیوز

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ( 30ی نیسانی 2023 تیمێک کە لە بەڕێوەبەراەتی کشتوکاڵی شارەزوور کە پێکهاتبوون لە ( هۆبەى پاراستنى ڕووەک و هۆبەى ڕێنمایى کشتوکاڵى و لێپرسراوى باخدارى ) سەردانى چەند گوندێکى سنورەکە یان کرد وەک گوندەکانى ( سێتەڵانى سەروو ، دسکەرە ، جۆڵانە ، ئاوەکەڵە ، میرەدێ ، دارى قەلان ) بۆ مەبەستى کێوماڵکردنى مێرووى ( ســن ) لە سنورەکە دەرکەوت کە مێروەکە هەیە لەم کاتەدا وە مێرووى شیرینە کە ئەویش لەسەر گەنم ئەبینرێت، ئاگادارى جوتیارەکانکرا کە بە ئاگابن لەبوونى ئەم مێرووە زیانە بەخشانە لە کاتى پێویستدا قڕکەرى کیمیاوى بەکاربهێنن.

زۆرترین خوێندراو