محەمەد حاجی مەحمود سەردانی مەڵبەندی سلێمانی ده‌كات

20.11.2022
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 20ی تشرینی دووه‌می 2022 محەمەد حاجی مەحمودبه‌ یاوه‌ری هه‌ڤاڵان محەمەد دۆڵاشی، لێپرسراوی ئەنجومەنی راوێژکاری و چاودێری و رزگار غەفور، ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی و رێبین محەمەد حاجی مەحمود،لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سەردانی مەڵبەندی سلێمانی کرد لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی مەڵبەندی سلێمانی کۆبووه‌وه‌.
له‌ دیدارێكدا باس لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە کرا.
له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود باس لەمێژوو خەباتی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و قۆناغەکانی خەباتی ڕزگاری میللەتەکەمان کرد دواتر بەگشتی باسی لە ڕووداوەکانی هەرێم و عێراق و ناوچەکە کرد.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا تیشکخرایە سەر کاری ڕێکخستنەکان و بەتایبەت ڕێکخستن لە سنوری مەڵبەندی سلێمانی و باس لە گرنگی مەڵبەندی سلێمانی کرا کە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هەمیشە بەگرنگیەوە لە ڕۆڵی مەڵبەندی سلێمانی دەڕوانێت
محەمەد حاجی مەحمود باسی لە گرنگی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کرد و بەپێویستی زانی هەمیشە ئامادەسازی بکرێت بۆ ئەوەی لەهەر هەلومەرجێکدا هەڵبژاردن بکرێت ئامادەی تەواو هەبێت.
دواتر شاڵاو عومه‌ر،بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی بەگرنگیەوە باسی لە سەردانی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و شاندی یاوه‌ری کرد، هەروەها باسی لە کارکردنی مەڵبەندی سلێمانی کرد لە دوای کۆنگرە و چڕکردنەوەی کاری ڕێکخستن و دابەشکردنی پلان و بەرنامەی داهاتووی مەڵبەند بۆئەوەی لە داهاتوودا زیاتر بەرنامەی خۆیان بۆ جەماوەری کوردستان ڕوونبکەنەوە.