محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌ردانی عه‌لی حسێن ده‌كات

11.12.2022
جەماوەر نیوز
محەمەد حاجی مەحمود سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە سلێمانی کرد.
ئەمرۆ یەک شەممە 11ی كانونی یه‌كه‌می 2022 محمەد حاجی مەحمود بەمەبەستی پێشکەشکردنی پیرۆزبایی لە عەلی حسین بەهەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کرد.
لەو دیدارەدا وێڕای پیرۆزبایی، بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان و پێکهێنانی نوی ئەو پارتە محەمەد حاجی مەحمود ئاماژەی بەوەکرد:"کە هیوادارین هەڵبژاردنەوەتان ببێتە مایەی زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی مافەکانی گەلی کورد".
لەبەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا محەمەد حاجی مەحمود باسی لەوەکرد کە ئومێدمان وایە راسپاردەو بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت .
وتیشی:" جەخت لە بەھێزترکردن و برەودانی زیاتر بە هەماهەنگیی نێوان پارت و لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بە ئاراستەی داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانی و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان ".
لە کۆتایدا محەمەد حاجی مەحمود ھیوای سەرکەوتنی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان خواست لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.
لای خۆیەوە عەلی حسین، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە سوپاسی سەردانەکەی محەمەد حاجی مەحمود کرد پێزانینی بۆ هەڵوێستەکانی لە پێناو مافەکانی گەلی کورد بەرزنرخاند.