وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: ناکۆکییه‌ك لەنێوان هەولێر و بەغدا نه‌ماوه‌

03.05.2023
جەماوەر نیوز
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت: هیچ ناکۆکییه‌ك لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم نەماوه.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق پابەندن به رێککەوتنی نێوانیان، حکومەتی ئێستای عێراق بودجەی پێویستی لەبەردەسته و ئەو شایستانەی کوردستان که له بەرنامەی حکومەت هەیه پێموایه جێبەجێ دەکرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیچ ناکۆکییه‌ك لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم نەماوه و شاندێکی تورکیا لەسەر پرسی هەناردەی هەرێم بانگهێشتی بەغدا دەکرێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، راگرتنی هەناردەی هەرێم زیانی به هەموو عێراق گەیاندووه و یاسای نەوت و گاز کێشەی پارێزگاکانی دیکەش لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەکات.
فوئاد حوسێن پێشبینی ده‌كات دوو بۆ سێ هەفتەی دیکه پڕۆژەیاسای بودجه پەسەند بکرێت، دووپاتیكرده‌وه‌، هیچ کێشەیەک لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان له بودجه دروست نەبوو.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ