عێراق به‌های دۆلار داده‌به‌زێنێت

13.05.2023
جەماوەر نیوز
جەمالەدین عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: خاوەن پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و بازاڕە ناوخۆییەکان بەدواداچونیان بۆ دەکرێت و لەژێر ڕێنمایی وەزیری ناوخۆ بڕیاردراوە کە ئەوان مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە دۆلار نەکەن.
وتیشی پێویستە مامەڵەی ئۆتۆمبێل بە دیناری عێراقی بکرێت بە تایبەت لە پارێزگای سەڵاحەدین.
بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاشیگەیاند: مەفرەزەکانمان بەدواداچون بۆ ئەم بابەتە دەکەن و بەڵێننامەیان بە بازرگانەکان و خاوەن پێشانگاکان پڕکردوەتەوە  کڕین و فرۆشتن بە دینار بکەن بۆ ئەوەی بەهای دینار بەرزبێتەوە.
جەمالەدین عەبدولڕەزاق ئاماژەی بەوەشکرد هەر کەسێك پابەند نەبێت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و بە یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

زۆرترین خوێندراو