ژماره‌یه‌ك كه‌سی نزیكی وه‌زیری نه‌وتی عێراق گیانیان له‌ ده‌ستدا

25.08.2023
جەماوەر نیوز
لە دوای گەڕانەوەیان لە بەخاکسپاردنی تەرمی باوکی وەزیری نەوتی عێراق، کەسوکارەکەی توشی رووداوی هاتووچۆ بوون و بەهۆیەوە خوشکێک و کچێکی وەزیری نەوت گیانیانلەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی 25ی ئابی 2023 سەرچاوەیەکی ئەمنی وردەکاری نوێی دەربارەی ئەو ڕوداوه‌ ئاشکرا کرد کە بووە هۆی گیانله‌ده‌ستدانی کچ و خوشکی وەزیری نەوت دوای ئەوەی لە ناشتنی باوکی وەزیر گەڕابوونەوە.
 "بەغدا تودەی"ی بڵاویكرده‌وه‌ "ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای خێرایی نێودەوڵەتی به‌غداد _ به‌سڕا، بووه‌، کە خوشک و کچی وەزیر و شۆفێری ئۆتۆمبێل و پاسه‌وانێكی گیانی لەدەستدا، جگە لە سه‌رنشینی پێنجەم لە دۆخێکی کە گومان دەکرێت ئه‌ویش له‌خێزانی وەزیر بێت."
باسم محەممەد خزەیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان لە پرسەنامەیەکدا نووسیویەتی: "دڵگرانین بە هەواڵی گیانلەدەستدانی کچ و خوشکی حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت کە لە رووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا."
دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ باوكی "حەیان عەبدولغەنی"  وەزیری نەوتی عێراق کۆچی دوایی کردووە، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ سەردانی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ کاتێکی نادیار دواخراو.

زۆرترین خوێندراو