سودانی: مووچەی هەرێمی کوردستان دەدەین

04.05.2023
جەماوەر نیوز

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران ئەرکی حکومەتی ناوەندییە، جا ئەگەر نەوت هەناردە بکرێت یاخود نا، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدەن و بەرپرسن لێی.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیداری عێراق بەشداری لە پانێڵێکدا کرد، لەبارەی حکومەتەکەی قسەی کرد و گوتی، "لە شەش مانگدا سەلماندمان کە ئەم کابینەیە سەرکەوتووە" و دەڵێت، لەسەر ئەو شێوازەی چارەسەرکردنی کێشەکان کە کاریان لەسەر کردووە، بەردەوام دەبن.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی، دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئەرکی حکومەتی ناوەندییە، جا نەوت هەناردە بکرێت یاخود نا، هەروەک چۆن مووچەی مووچەخۆرانی عێراق دەدەرێت، حکومەتی ناوەندی ئەرکیەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش بدات.

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوە کرد کە "مانگانە راپۆرتێک لەسەر ئەنجامەکانی کاری حکومەت دەدەمە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت" کەو هاوپەیمانێتییەکە لەو لایەنانە پێکهاتوون کە پێکهێنەری ئەم حکومەتەی ئێستای عێراقن.
محەممەد شیاع سوودانی باسی لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، نەوت هەناردە بکرێت یان نا، ئەوان وەکو حکومەت بەرپرسن لە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

 


زۆرترین خوێندراو