عەبدوڵڵا حاجی مەحمود: موچە دەبێتە سیادی

14.05.2023
جەماوەر نیوز

عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان ئەنفالکراوان بە جەماوەرنیوزی ڕاگەیاند کۆبوونەوەى ئەمڕۆی ئەنجومەنى وەزیران کۆبوونەوەیەکى گرنگ بوو کە پرسى کۆکردنەوەى داهات و خەرجییەکان و مووچەى مووچەخۆران و کێشە ئەمنییەکان تاوتوێ کراو بڕیارى کۆتایى لێدرا.
وەزیری کاروباری شەهیدان ئەنفالکراوان وتیشی مووچە دەبێتە سیادى و ئەولەویەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى دارایى و ئابوورى دەبێت و خەرجیەکانیش بە ڕەچاوکردنى ڕێژەى دانیشتوانى پارێزگاکان دەبێت و هەر گرفتێکى کورتهێنان هەبوو لەلایەن وەزارەتى دارایى و ئابووریەوە چارەسەر دەکرێت.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ