عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پێشوازى لە کونسوڵی گشتى هەنگاریا دەکات

07.05.2023
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە ۷ی ئایاری ۲۰۲۳  لە دیوانى وەزارەت عەبدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازى لە ئەتیلاتوس، کونسوڵى گشتى وڵاتى هەنگاریا لە هەرێمى کوردستان.
لە دیدارێکدا وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان تیشکى خستەسەر جێبەجێکردنى خزمەتگوزارییەکان بۆ کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى و بەرکەوتوانى چەکى کیمیاوى و ڕزگاربووانى جینۆساید لە هەرێمى کوردستان، هەر لە میانەى وتەکانیدا وەزیر ڕوونیکردەوە کە بەدرێژایى مێژوو گەلى کوردستان گەلێکى ئاشتی خوازى ناوچەکە بووە، ئەگەریش ناچار کرابێت بۆ هەڵگرتنى چەک، ئەوە تەنها بۆ بەرگریکردن بووە لە پێناو پارێزگارى و پاراستنى زمان و کەلتورەکەى، کە ئەوەش مافیکى یاسایى و ئاساییە هەر گەل و نەتەوەیەکە بەپێى ڕێکەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لەبەرامبەردا ئەتیلاتوس، کونسوڵی هەنگاریا خۆشخاڵی دەبڕى بەسەردانەکەیان بۆ لاى وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و بە گرینگەوە هەوڵەکانى وەزیر و وەزارەتى بەرز نرخاند و بەپێویستى زانى کە وەزارەت لەم ڕوەوە بەردەوام بێت بۆ ئەوەى کە ئەو کارەسات و جینۆسایدانەى کە بەسەر گەلى کوردا هاتووە فەرامۆش نەکرێت و هەموو ڕێگا و ڕێکارەکان بگرێتەبەر بۆ ئەوەى لە بیر و هزرى نەوەى ئێستا و داهاتوو بچەسپێ و کار بکەن لە ڕێگریکردن دووبارە نەبوونەوەیان.
هەروەها کونسوڵى هەنگاریا ڕایگەیاند بە خۆشخاڵییەوە وڵاتەکەمان بەشدارە لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش و بەردەوامیش دەبین لە پاراستنى خاک و خەڵکى کوردستان لە تیرۆ و تیرۆستان ، لە کۆتایدا وەزیر هەنگاوەکانى وڵاتى هه‌نگاریا وەک ئەندامێکى ڕێکخراوى یەکێتى ئەوروپا بەگرنگ زانى بۆ بەرگری و داکۆکیکردن لە بەهاکانى دیموکراسى.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ