سندوقى پشتگیرى و هاوکارى خانەوادەى کەسوکارى شەهیدان کۆدەبێتەوە

24.05.2023
جەماوەر نیوز

کاتژمێر ١ى پاش نیوەڕۆى ڕۆژى چوارشەممە 24ی ئایاری 2023 دەستەى بەڕێوەبردن و سندوقى پشتگیرى و هاوکاریکردنى خانەوادەى شەهیدان و قوربانیانى کۆمەڵکوژى (جینۆساید) بە سەرپەرشتى عەبدوڵڵا حاجى مەحمود،وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکى دەستە کۆبوویەوە.
سەرەتاى کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرجەم ئەندامانى دەستە ئامادەیبوون پێداچوونەوە کرا بەسەرجەم بڕیار و ڕاسپاردەکانى کۆبوونەوەى پێشوو ڕێکارى پێویست گیرایەبەر بۆ بەدواداچوون و بەرنامەى کارى نوێ بۆ کاروبارەکانى دەستەى سندوق داڕێژرا بۆ ئەوەى لە داهاتوودا زیاتر خزمەتى کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان بکرێت.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ