عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌ پاتریک دیبوا ده‌كات

26.06.2023
جەماوەر نیوز

ئەمرۆ دوشەممە ۲٦ی حوزەیرانی ۲۰۲۳، لەدیوانی وەزارەت عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون پێشوازی لە (پاتریک دیبوا) چالاکوانی بواری جینۆساید و مامۆستا لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن كرد.
لە دیدارێکدا کە کامەران عەبدوڵڵا، ڕاوێژکاری وەزارەت ئامادەبوون.
دیبوا باسی لە پڕۆژەی نووسینەوەی مێژووی زارەکی ئەنفال کرد بەمەبەستی ناسینی کەیسی ئەنفال و جینۆسایدی کورد لەسەر ئاستی زانکۆکانی وڵاتانی خۆرئاوا.
دواتر عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پشتیوانی وەزارەت و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەموو جۆرە هەوڵێکی ناسین و ناساندنی کەیسەکانی جینۆسایدی کورد بە جیهان دەربڕی و داوای له‌ لە پاتریک دیبوا کرد بە مەبەستی هەماهەنگی زیاتر پڕۆژەیەکی نووسراو پێشکەش بە وەزارەتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بکات تا لە داهاتوودا کاری لەسەر بکەن و ئەنجامی گەورە بۆ کەیسەکانی جینۆسایدی کورد بەدەست بهێنرێت.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ