مەسعود بارزانی: پێویستە دەستوور بنەمای سەرەکیی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق بێت

17.11.2025
جەماوەر نیوز
مەسعود بارزانی دەڵێت، قۆناغی دوای هەڵبژاردن گرنگە و پێویستە هەموو لایەنەکان بە جددی کار بۆ باشترکردنی حکومڕانی بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی وتی، جێبەجێکردنی دەستوور هەنگاوێکی گرنگە و دەبێتە بنەمای سەرەکیی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

وتیشی، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەجددی کار بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی و جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستوور بکەن.

بابەتی هاوشێوە