جەماوەر نیوز
نور هودا عه‌بدولساحێب ناسراو به "نورزان شه‌ممه‌ری" له‌دایكبووی (2000)، به هۆی نه‌مانی باوكییه‌وه له چێشتخانه‌یه‌كی به‌غدا ئیشی ده‌كرد و له لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه رفێندرا و به چه‌قۆ كوژرا.
نورزان له چێشتخانه‌یه‌كی ناوچه‌ی "جادریه"ی به‌غدا كاریكردووه، رۆژی (22ی ئابى 2021)، كاتێك له‌گه‌ڵ شوفێرهكهیدا ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ و كاتێك گه‌یشتوونه‌ته شه‌قامی ئه‌بونه‌واس، ویستوویه‌تی له باخچه‌یه‌ك كه‌مێك كات به‌سه‌ر به‌رێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌و شوێنه‌ی لێی وه‌ستاون، سێ كه‌سی ده‌مامكدار، په‌لاماریان داوه و شوفێره‌كه‌ی رایكردووه و ته‌قه‌یان لێكردووه و كچه‌كه‌یان داوه‌ته به‌ر چه‌قۆ و كوشتوویانه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ـی ئابی 2021، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، نورزان شەممەری لە نزیک پردی جادرییە لە بەغدای پایتەختی عێراق کوژراوە، بەپێی لێدوانی لیوا سەعد مەعن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ هەر لە ساتەکانی یەکەمی پاش رووداوەکە لیژنەیەکیان لە پسپۆڕان و لێکۆڵەران پێکهێناوە بۆ گەیشتن بە تاوانبارانی رووداوی کوشتنەکە و وتی "کوشتنەکە بە چەقۆ و لەلایەن سێ کەسەوە ئەنجامدراوە."
دایكی نورزان سكاڵای تۆمار كردووه و وته‌ی وه‌رگیراوه.