
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 2ی ئه‌یلول كاتژمێر 1ی دوانیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ژماره (1)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى ئه‌نجامده‌دات.
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (1)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (1)ی پاش نیوه‌رۆ رۆژی چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 2/9/2020 به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: یه‌ك ده‌قیقه بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له گیانی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یی.
دووه‌م: كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م / دووه‌م) له مادده‌ی (7)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاسای (فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (83) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كشێته‌وه
كشانەوە لە پەرلەمان
په‌رله‌مانی كوردستان ته‌مه‌نی خۆی درێژده‌كاته‌وه
جه‌ماوه‌رنیوز ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتاران بڵاوده‌كاته‌وه كه په‌رله‌مان درێژده‌كه‌نه‌وه




ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
