وێستگه‌یه‌كی کارەبای بەسرە ده‌ته‌قێته‌وه‌

06.08.2022
جەماوەر نیوز
لەو بارەیەوە ئەحمەد موسا، وتەبێژی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، بەھۆی فشار و گەرمای زۆرەوە یەکێک لە سەنتەرەکانی گۆڕینی ١٣٢ کەیڤی وێستگەی کارەبای بەسرە تەقیوەتەوە، بەو ھۆیەشەوە کوژانەوەی گشتی ڕوویداوە و کارەبا لە زۆربەی پارێزگاکانی باشور بڕاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شوێنی تەقینەوەکە بە تەواوی لە سیستمی کارەبای باشور بڕدراوە، دوای ماوەیەک ھێڵ و یەکەکانی تری گواستنەوەی پێکەوە بەستراونەتەوە و یەک بە یەک وێستگەکان خراونەتەوە کار.

زۆرترین خوێندراو