جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ بارانی به لێزمه به‌غدای پایته‌ختی عێراق و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراقی گرته‌وه . وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئاستی هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات به‌هۆی بارانبارینی ئه‌مڕۆ به‌رزبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ـی تشرینی دووه‌می 2022 ئه‌میندارییه‌تی گشتی به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: به‌هۆی بارانبارینی به لێزمه‌ی ئه‌مڕۆ، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی به‌غدا ژێرئاو كه‌وتن، كه له ساڵی 2019ـه‌وه باران به‌مشێوه له به‌غدا نه‌باریووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی بارانبارینی ئه‌مڕۆی به‌غدا، له‌ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه، ئاو چووه‌ته ناو نه‌خۆشخانه‌ی (نوعمانی حكومی)، ئه‌مینداری به‌غدا ته‌واوی داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راسپارد، كه به‌هانای خه‌ڵكه‌وه بچن.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئاستی هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆله‌ی بارانبارینی به‌غدا و ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، به‌رزبووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق روونیكرده‌وه، جیاوازی له نێوان رێژه‌ی بارانبارینی ئه‌مڕۆی پارێزگاكانی عێراق هه‌بووه، به گوێره‌ی تۆماری وێستگه‌ی كووت، ئاستی بارانبارینی ئه‌مڕۆ 67 ملیم بووه.