فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژماره‌یه‌ك ئەفسەر ده‌رده‌چێت

24.12.2023
جەماوەر نیوز
بەشی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "دادگای لێکۆڵینەوە بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکانی دەستپاکی لە پارێزگای واست کرد و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ شەش ئەفسەر لە فەرماندەیی پاسەوانی سنووردەرکرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو تۆمەتبارانەی پلەی "عەقید، لیوا، عەمید و رائید"یان هەیە، بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاری و کارگێڕی و میرو بەرپرسانی بەشی کۆنترۆڵی دارایین"، هەروەها فەرماندەیەکی فەوج و ئەفسەرێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەڕەکیش کە سەرپێچییان ئەنجامداوە بووەتە هۆی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی. "
دەستەی دەستپاکی عێراق، راشیگەیاندووە: "ئەو سەرپێچیانەی ئەنجامدراون بە پشتگیری ئەفسەرانی لیژنەکانی وەرگرتنی مووچە و ئەفسەرانی ژمێریاری لە فەرماندەیی پاسەوانی سنووری هەرێمی بە بڕی یەک ملیار و838 ملیۆن و888هەزار و 234 دینار، کە بە ئەنقەست زیانییان بە سامانی خەڵک گەیاندووە کە پێیان سپاردوون .
ئاشکراشیکرد: "لە ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقیدا هاتووە، هەر فەرمانبەرێک یان کەسێک کە بە خزمەتێکی گشتیەوە بەرپرسیار بێت و بە ئەنقەست زیان بە سامان یان بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت، کە تێیدا کاردەکات یان پەیوەندی بەوەوە هەبێت کە پێی سپێردراوە بەهۆی پۆستەکەیەوە بە بژاردنی بڕی پارەی بردراو یا زیندانیکردن بۆ ماوەی حەوت ساڵ سزا دەدرێت و لە پۆستەکەشی دووردەخرێتەوە"

زۆرترین خوێندراو