کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد

17.11.2025
جەماوەر نیوز
کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد و چاوەڕواندەکرێت بڕیاری ناردنی مووچە بدرێت.
سەرەڕای ئەوەی بابەتی مووچە لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا نییە، بەڵام بە وتەی سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزیرە کوردەکان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا، ئەم بابەتە لەگەڵ سودانی تاوتوێدەکەن.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، “ئەگەر بڕیاری ناردنی مووچە بدرێت، هەرێمی کوردستانیش 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەستدەکات”.

بابەتی هاوشێوە