سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: رەنگە ئەمڕۆ بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت

17.11.2025
جەماوەر نیوز
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، رەنگە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت.
سەرچاوەکە ئەوەی خستەڕوو، سەرەڕای ئەوەی بابەتی مووچە لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا نییە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا، وەزیرە کوردەکان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقدا کۆبوونەوە و دواتر سودانی رێنمایی بە وەزارەتی دارایی بدات، بۆ خەرجکردنی مووچە.
وتیشی، ئەگەر ئەمڕۆ ئەو بڕیارە بدرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی نۆ رادەستی بەغداد دەکات.

بابەتی هاوشێوە