ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود رایگه‌یاند، ئه‌و هێزانه‌ی له نمایشه سه‌ربازییه‌كه‌دا به‌شداریان كرد به‌شێكیان سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن و به‌شێكی دیكه‌شیان هێزی خۆبه‌خشن و ئه‌گه‌ر خۆیان هاوكاریان نه‌كه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هیچ هاوكاریه‌كیان ناكات، ده‌شڵێت، "پێشنیار ده‌كه‌م وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه ساڵانه رۆژێك بۆ پێشمه‌رگه دیاری بكات و هاوشێوه‌ی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، فڕه‌نسا و بریتانیا نمایشی سه‌ربازی بكات".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له‌باره‌ی نمایشی سه‌ربازی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له گوڵه‌خانه به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ساڵانه به‌بۆنه‌ی یادی حزبه‌وه چالاكی ده‌كه‌ین له یاری تۆپی پێوه تاوه‌كو چالاكی دیكه، ئه‌وه‌ی كردمان نمایش بو مانۆڕ نه‌بو، مانۆڕ ئه‌وه‌یه كه ته‌قه بكرێت و چه‌ك تاقی بكرێته‌وه، مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیش چالاكییه‌كی كردبو ئێواره‌كه‌ی، من ئاماده‌بوم و قسه‌م بۆ كردن له‌سه‌ر دۆخی كوردستان و عێراق".
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی تراكتۆر و ئۆتۆمبێل كه سه‌ربازی نه‌بون له نمایشه‌كه‌دا، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وتی، "تراكتۆر له كاتی پێشمه‌رگایه‌تیدا زۆر به‌كارمانهێناوه، هه‌روه‌ها ئێمه كۆمه‌ڵێك له چه‌كه‌كانمان كه رایده‌كێشین وه‌ك تۆپی 155 و تۆپی 130 و دژه جه‌وی چوار لوله ئه‌مانه ئۆتۆمبێل ناتوانێت رایان بكێشێت و قوه‌تی ناشكێت به‌سه‌ریاندا به‌تایبه‌ت له هه‌ورازدا، ئه‌وان سیمیان پێوه‌بو، له رێگا یه‌كێك له تۆپه‌كان لاربوه‌وه و تراكتۆرێكیان راستیكرده‌وه، ئه‌وه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌وان بو، هه‌ندێكیشان بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێك په‌نچه‌ربو جێنه‌مێنێت و رایبكێشێت، هه‌ندێكی دیكه‌شیان بۆ تانكه‌ری ئاوه بۆ پێشمه‌رگه‌كان، له‌كاتی نمایشه‌كه‌شدا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیش نمایشكرا".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و هێزه‌ی به‌شداری له نمایشه‌كه‌دا كرد، سه‌ر به كوێن؟ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ئه‌و هێزه له چه‌ند به‌شێك پێكدێت، به‌شی زۆریان ئه‌و پێشمه‌رگه خۆبه‌خش و هێزانه‌ی خۆمانه كه تا ئێستا هیچ جۆره موچه‌یه‌كیان نیه ئه‌گه‌ر حزب جار جار شتێكیان بداتێ، ئه‌وانه نه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن نه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆن، چۆن یه‌كه‌ی 80ی پارتی و یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی هه‌یه كه ئه‌وان له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رێكخراون و هاوكاری ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێمه له هیچ جێگه‌یه‌ك هاوكاری ناكرێت جگه‌له‌وه‌ی خۆمان جار جاره هاوكاریان ده‌كه‌ین، به‌شێكی تری هێزه‌كه‌ش سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه و هه‌مو پێداویستیه‌كانی بۆ دابینكراوه، به‌شێكیشی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆیه، هامه‌ر و چه‌كه‌كانی تر هی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه و له شه‌ڕی داعشدا راده‌ستی ئێمه كراوه".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود باسی له‌وه‌شكرد، "به‌شێك له چه‌كه گه‌وره‌كان له شه‌ڕی ئێران- عێراق پێمان بوه و دوای ئه‌وه له شه‌ڕی ئازادكردنی عێراقدا له 2003 ئه‌و تۆپه 155 و نه‌مساوییه‌كان له‌وێ له‌ده‌ستی عێراقدا گرتومانه".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت، "من پێموایه ده‌بێت رۆژێك دیاریبكرێت بۆ پێشمه‌رگه و ئه‌و رۆژه نمایشێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له‌لایه‌ن حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه بكرێت، هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا له ئه‌ڵمانیا له به‌رلین كرا، پێش ماوه‌یه‌ك له پاریس كرا، له بریتانیا كراوه و له هه‌مو وڵاتانی دونیا ساڵانه له یادی حزبه‌كه‌دا یان یادی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌دا نمایشی سه‌ربازی ده‌كرێت له‌و وڵاته، ئێمه‌ش راستی له یادی حزبدا كردومانه، له رێگه‌ی ئێوه‌وه داوا له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌م ئه‌و خۆبه‌خشانه كه تا ئێستا هیچ ئیمكانیه‌تیكیان نیه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بكرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئێستا به‌شێك له پێشمه‌رگه‌كانمان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه له لیوای 5ه كه باره‌گاكه‌ی له سه‌رای سوبحان ئاغایه و لیواكه‌یان له كوڵه‌جۆیه و پێشمه‌رگه ئێمه له كوڵه‌جۆ و جه‌له‌ولان، له‌ناو هێزی هاوبه‌شدا هه‌مانه، له شه‌ڕی داعشدا هێزه‌كانمان چالاكبون له هه‌مو ناوچه‌كاندا به‌تایبه‌تی له كه‌ركوك، ئێمه هه‌زار پێشمه‌رگه‌مان له باشیك بون له ئازادكردنی باشیك و ناوچه‌كانی موسڵ به‌شداربون".
له‌باره‌ی دۆخی عێراق و پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه 10 مانگه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوه، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وتی، "ئه‌وكاته‌شی كه هه‌ڵبژاردن كرا من رام وابو كه حكومه‌ت به ئاسانی پێكناهێنرێت، چونكه له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانیش كاتێك كه ده‌ستكاری یاسای هه‌ڵبژاردنیان كرد و له 18 بازنه‌وه كردیان به 83 بازنه به‌تاكید من رام وابو كه نه‌خشه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌گۆڕێت، كه نه‌خشه گۆڕدرا ئاسان نیه هه‌مو كه‌سێك ملبداته ژێری و به‌ئاسانی قبوڵ بكات، ئه‌وه‌بو گۆڕا، چونكه ئه‌و یاسایه له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌دریه‌كان و سوننه‌كان بو، چونكه كه بازنه‌كه بچوكبوه‌وه نه كورد ده‌توانێت ده‌نگ به‌رێت نه شیعه‌ش ده‌توانێت ده‌نگ به‌رێت، كورد هه‌ندێك ده‌نگی برد، به‌ڵام شیعه‌كان زۆر زه‌ره‌یان كرد، ده‌نگه‌كان سوننه بردی، ئه‌وه‌ش وایكرد ئه‌و حزبانه‌ی كه زیاتر له 15 ساڵه له‌سه‌ر حوكمن و له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدان ئه‌وانه ده‌نگیان نه‌هێنا، بۆ نمونه عه‌ممار حه‌كیم و حه‌یده‌ر عه‌بادی له 59 كورسییه‌وه هاتنه سه‌ر چوار كورسی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "موقته‌دا سه‌در كه 73 كورسی هێنا و بوه زۆرینه‌ی په‌رله‌مان هه‌وڵیدا حكومه‌تی زۆرینه دروستبكات، ئه‌وه‌بو رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و سوننه‌كان كرد، به‌ڵام چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داگای عێراقی هاتن به‌ربه‌رستێكیان دانا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن حكومه‌ت پێكبهێنن، به‌ربه‌ستێكیان دانا‌و كردیان به 220 په‌رله‌مانتار، سه‌در پێی كۆنه‌كرایه‌وه و نه‌یتوانی تیایدا سه‌ركه‌وتو بێت و له په‌رله‌مان كشایه‌وه به‌و ئامانجه‌ی په‌رله‌مان توشی ئیفلیجی بكات نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی دابنیشێت و له دوره‌وه سه‌یری بكات، 40 رۆژ مۆڵه‌تیدا به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و چو بۆ حه‌ج و هاته‌وه، به‌ڵام چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ناو یه‌كدا رێكنه‌بون و هه‌ندێكیان ده‌ترسان له سه‌در و نه‌یانتواتی حكومه‌ت دروستبكه‌ن، ئه‌وكاتیش وتم، سه‌در بگه‌ڕێته‌وه له حه‌ج نایه‌ڵێت حكومه‌ت ته‌شكیل بكرێت".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود رونیشیكرده‌وه، "له هاتنه ناوه‌وه‌ی لایه‌نگرانی سه‌در بۆ ناو په‌رله‌مانی عێراق، مسته‌فا كازمی یارمه‌تیدان و به ئاسانی چونه ناو په‌رله‌مان و ناوچه‌ی سه‌وزیان بڕی و هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق كه دانرابون به‌رگری بكه‌ن له په‌رله‌مان و ناوچه‌ی سه‌وز به ئاو پێشوازیان له لایه‌نگرانی سه‌در كرد، كازمی پێی‌خۆش بو چونكه چه‌ندێك ئه‌و دۆخه درێژه بكێشێت ئه‌میش ده‌مێنێته‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌یانتوانی هیچ بكه‌ن له‌و ماوه‌یه‌دا، كاتێكیش سه‌در زانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خه‌ڵكیان پێ كۆناكرێته‌وه كۆمه‌ڵێك مه‌رجی دانا وه‌كو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، ئێستاش لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ته‌یدیان كردوه جگه له مالیكی، ده‌ڵێن باشه به‌ڵام ده‌بێت به‌پێی یاسا بكرێت".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وتیشی، "سه‌در پێیخۆشه مسته‌فا كازمی بمێنێته‌وه، ره‌نگه بڵێت ئه‌م حكومه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ربێت بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ یان ساڵێك تاوه‌كو په‌رله‌مان خۆی ئاماده ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دیكه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و دواوه‌خت چاره‌سه‌ری دۆخی عێراق ناكات، ئه‌و كێشانه‌ی له عێراق هه‌یه كێشه‌ی تائیفی و مه‌زهه‌بی و ئایینی و قه‌ومییه ناتوانرێت چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكرێت، عێراق ده‌بێت سیستمێكی نوێی بۆ دابنرێت و گۆڕانكاری تیایدا بكرێت، ئه‌گینا هیچ شتێك به ده‌ستوری عێراق چاره‌سه‌ر ناكرێت و هیچ كه‌سێك له په‌رله‌ماندا ناتوانێت زۆرینه دروستبكات".
له‌باره‌ی گۆڕانكاری له ده‌ستوری عێراقدا، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وتی، "پێموایه ده‌ستكاری هه‌رخاڵێكی ده‌ستوری عێراقی له زه‌ره‌ری كورد ده‌بێت، به‌ڵام كورد ده‌بێت ماڵیی خۆی رێكبخات ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌شی كه هه‌یه‌تی له‌ده‌ستی ده‌دات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری ده‌ستوری عێراق بكرێت، یاخود ئه‌گه‌ر سیستم بكرێت به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌وا ده‌بێت كوردیش پلانی خۆی هه‌بێت و بڵێت باشه به‌ڵام بكرێت به كۆنفیدڕاڵی و هه‌رێمێك بۆ كورد و هه‌رێمیش بۆ سوننه‌و هه‌رێمێكیش بۆ شیعه هه‌بێت، یان ده‌بێت ئه‌مانه جێبه‌جێ بكرێت یاخود ده‌بێت عێراق دابه‌شبكرێت و هیچ چاره‌سه‌رێكی دیكه نیه بۆ ئه‌م عێراقه نیه و پێكه‌وه گرێ نادرێت، عێراقێك له 1921دا له دوای په‌یمانی سایكیس پیكۆ و شه‌ڕی جیهانی كه دروستبو به‌زۆر لكاوه به یه‌كه‌وه ئێستا ناتوانن به ئاسانی رێكی بخه‌نه‌وه".
رونیشیكرده‌وه، "دۆخی ناوچه‌كه خراپه و عێراقیش ئه‌وه حاڵییه‌تی و موقه‌ده‌سترین شوێنی كه په‌رله‌مانه بوه‌ته جێگه‌ی خه‌ڵك و هه‌مو شتێك براوه‌ته ناو په‌رله‌مان ته‌نانه‌ت حه‌یواناتیش، ئه‌م دۆخه به ئاسانی ناڕوات".
په‌یوه‌ست به كۆبونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی داهاتو (10ی ئابی 2022) كه بڕیاره له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و لایه‌نه‌كان تیایدا به‌شداری ده‌كه‌ن، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتی، "ئاگاداركراومه‌ته‌وه بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێنین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌شداری ده‌كات و گفتوگۆ له‌باره‌ی رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت، كۆبونه‌وه‌ی پێش‌و كۆمسیۆن داوای شه‌ش مانگی كرد بۆ ئاماده‌كاریه‌كان تاوه‌كو هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئێمه هه‌شت مانگمان پێدان كردیه مانگی (ئازار/3)ی 2023 پێش نه‌ورۆز، من ئه‌وكاته‌م پێباشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره زیاتر دوای نه‌خه‌ن".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052