له‌ قه‌زای شاره‌زوور هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێنرێت

08.10.2019
جەماوەر نیوز
له‌ قه‌زای شاره‌زوور هه‌لی كار بۆ 100 گه‌نج ده‌ڕه‌خسێنرێت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕزگار غه‌فور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند بۆ جاری دووه‌مه‌ له‌ قه‌زای شاره‌زوور ڕێكخراوی (GIZ) ی ئه‌ڵمانی هه‌لی كار بۆ گه‌نجامی قه‌زای شاره‌زوور ده‌ڕه‌خسێنێت.
ناوبراو وتیشی ده‌ستپێكی كاردنی گه‌نجان له‌ 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 ده‌ستپێده‌كات و زیاتر له‌ مانگێك ده‌خایه‌نێت.
ڕزگار غه‌فور، قائمقامی قه‌زای شاره‌زوور وتیشی داوامان له‌و رێكخراوه‌ ئه‌ڵمانیه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌لی كاركردنی زیاتر بۆ گه‌نجانی قه‌زای شاره‌زوور بڕه‌خسێنن.