ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ له‌ قه‌زای شاره‌زوور ئه‌نجامده‌درێت

21.10.2019
جەماوەر نیوز
پرۆژه‌ی فراوان كردن و قیرتاو كردنی كۆڵانه‌كانی قه‌زای شاره‌زوور ئه‌نجامده‌درێت .
به‌ پێی نوسراوێك ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ كه‌ واژۆی پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ر تێدا هاتووه‌ بڕیارماندا به‌ ته‌رخانكردنی (هه‌شتا ملیۆن و حه‌وت سه‌د و هه‌شتاو چوار هه‌زار دینار)كه‌ بودجه‌ی پرۆژه‌ و ڕێژه‌ی چاودێری له‌ خۆ گرتووه‌ به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی " فراوان كردن و قیرتاوكردن و دروستكردنی شۆسته‌ بۆ دوو شه‌قامی گه‌ڕه‌كی سورێن له‌ سنوری شاره‌وانی شاره‌زوور" .
له‌ نوسراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو پێویسته‌ لیژنه‌یه‌ك له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ ده‌ستبه‌كار بن.
له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕزگار غه‌فور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی راگه‌یاند هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ و دروستكردنی شه‌قام و قیرتاوكردنی كۆڵانه‌كانی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌درێت بۆ گه‌ڕه‌كی سورێن و له‌ ماوه‌ی ڕابردوویشدا پرۆژه‌ی ڕێگاوبانی ژماریه‌ك گوند له‌ قه‌زای شاره‌زوور ئه‌نجامدرا.
ناوبراو وتیشی له‌ ئیستادا ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ له‌ قه‌زای شاره‌زوور ئه‌نجامده‌درێت .