له‌ قه‌زای شاره‌زوور ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له‌ ئاوی كانزای

29.10.2019
جەماوەر نیوز
ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ 28ی تشرینی یه‌كه‌م لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور (3) ته‌ن ئاویان له‌ ناوبرد له‌ روو ته‌ندروستیه‌وه‌ گونجاو نه‌بوو بۆ خواردنه‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی گونجاو هه‌ڵنه‌گیرابوو له‌ نێو فرۆشگاكاندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی راگه‌یاند به‌ فه‌رمانی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور ئاوه‌كان له‌ ناوبراو و هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور به‌رده‌وامه‌ بۆ گه‌ڕان و چاودێریكردنی بازاڕ له‌ پێناو ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و له‌ ناوبردنی ئه‌و مادده‌ خۆراكیانه‌ی كه‌ گونجاو نین بۆ خواردن و زیانی ته‌ندروستیان هه‌یه‌.