نرخی ئه‌مپێری كاره‌با له‌ قه‌زای شاره‌زوور دیاریكرا

03.11.2019
جەماوەر نیوز
نرخی ھەر کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی ئەھلی لە مانگی تشرینی یەکەم (٤٢) دینار دیاریكرا. ھاوکات خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاریکرا.
نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بۆ مانگی  تشرینی یەکەم بە (٤٢) دینار دیاریکرا و موەلیدەکانیش بەتێکڕایی لەنێوان (٥٠) بۆ (٧٠)  کاتژمێر کاریان کردووە، بەوەش نرخی یەک ئەمپێر کارەبا لە نێوان (٢) ھەزار بۆ (٣) ھەزار دینار دەبێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ نرخی كاره‌با له‌ قه‌زای شاره‌زوور بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م دیاریكرا و له‌و باره‌یه‌وه‌ نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی راگه‌یاند نرخی ئه‌مپێریه‌كی كاره‌با له‌ قه‌زای شاره‌زوور له‌ نێوان (1750 بۆ 3000)هه‌زار دینار دیاریكراوه‌.
 نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور ئه‌وه‌ی خسته‌روو له‌ قه‌زای شاره‌زوور هه‌ندێك فیده‌ری كاره‌با كاری تێدا كراوه‌ ئه‌وه‌ بوه‌ته‌ هۆی جیاوازی له‌ نرخی كاره‌بای ئه‌هلی له‌ قه‌زاكه‌دا.