له‌قه‌زای شاره‌زوور كۆنفراسى كشتوكاڵی ئه‌نجامدرا

07.11.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 7ی تشرینی دووه‌م به‌ چاودێری قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور كۆنفراسی كشتوكاڵی به‌ درۆشمی " گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵ سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ ژیانێكی ته‌ندروست و ئابووریه‌كی به‌هێز".
له‌ كۆنفراسه‌كه‌دا ڕزگار غه‌فور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور باسی له‌ گرنگى کشتوکاڵ كرد بۆ ته ندروستى و ئابوورى كۆمه‌ڵگه‌ و داواى له وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان کرد ئاوڕى زیاتر له که‌رتى کشتوکاڵی قه‌زاكه‌ بده‌نه‌وه .
هه‌ر له‌ كۆنفراسه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ختیار شاویش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و عوسمان سێده‌ره‌، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ئازاد هه‌مه‌وه‌ندی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و مامۆستایانی زانكۆ باسیان له‌ گرنگی كشتوكاڵ له‌ قه‌زای شاره‌زوور كرد.
له‌ كۆتایدا ده‌رئه‌نجامی كۆنفراسه‌كه‌ كرایه‌ یاداشتێك و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت.