ڕۆحانی : شاندێك ڕه‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین

11.01.2020
جەماوەر نیوز
ڤیلادیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران داوایكرد، لێپرسینه‌وه‌ له‌و به‌رپرسانه‌ بكرێت كه‌ هۆكاری خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ ئۆكرانیه‌كه‌ بون له‌نزیك تاران
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڤیلادیمیر زیلینسكی هاوتا ئۆكرانیه‌كه‌ی راده‌گه‌ییه‌نێت، نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی داوای لێبوردنی فه‌رمی له‌به‌رامبه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ ئۆكرانیه‌كه‌ و سزای به‌رپرسانیش ده‌ده‌ین.
جه‌ختشیكردۆته‌وه‌، "ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی هۆكاری خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ ئۆكرانیه‌كه‌ بون بدرێنه‌ دادگاو سزای یاسایی بدرێن".
سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوای له‌ ڕۆحانی كرد به‌زوترین كات ته‌رمی سه‌رجه‌م قوربانیه‌كان ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكرێنه‌وه‌".
له‌ تێكشكانی فرۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ 176 سه‌رنشین گیانیان له‌ ده‌ستدا.