له‌ ڕۆژئاوای كوردستان كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن دواخرا

22.08.2020
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بۆ پاراستنی هاوونیشتمانییان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2021/2020 بۆ 2020/10/01 دوادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێت، تەواوی شێوازەکانی دەوامی کارگێڕیی مامۆستایان رادەگیردرێن و بە جێبەجێکردنی رێنماییە خۆپارێزییەکانیش دەوامی لیژنە و نووسینگە پەروەردەییەکان بەردەوام دەبن.
هەرەوەها لە راگەیێندراوەکەدا ئەوە لەسەر لیژنە پەروەردەییەکان کراوەتە ئەرک کە نەخشەیەک بۆ قەرەبووی خوێندنی لەدەستچوو دابڕێژن.
بەپێی دەستەی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، تائێستا 280 کەس لە رۆژئاوای کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون کە 36 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 17 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین خوێندراو