سبه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ناحیه‌ی وارماوا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت

19.10.2020
جەماوەر نیوز

مامۆستا ڕزگار غه‌فور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ 20ی تشرینی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ناحیه‌ی وارماوا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

ئاواره‌ حه‌مه‌ شه‌ریف، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وارماوا سبه‌ی ده‌ست به‌كار ده‌بێت و به‌ركه‌توته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ و پیشه‌ی پێشوتری پارێزه‌ر بووه‌ و دانیشتوی قه‌زای شاره‌زووره‌.