قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور هه‌لی كار بۆ لاوان ده‌ره‌خسێنێت

17.11.2020
جەماوەر نیوز

مامۆستا ڕزگار غه‌فور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور بۆ دووه‌مین ساڵ هه‌لی كاری بۆ ژماره‌یه‌ك لاوانی قه‌زای شاره‌زوور دابینكرد .
ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ 16ی تشرینی دووه‌م مامۆستا ڕزگار ئه‌و لاوانه‌ی له‌سه‌ر كار به‌سه‌ر كردووه‌ و گوێی بۆ داواكریه‌كانی ئه‌و لاوان گرت و هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد له‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ دابینكردنی هه‌لی كار بۆ لاوان و چین و توێژه‌كانی تر.
ساڵی رابردوویش قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور هه‌لی كاری بۆ زیاتر له‌ 100 لاوی قه‌زای شاره‌زوور دابینكرد.