ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری ڕێكخراوه‌كانی قه‌زای شاره‌زوور له باره‌ی دانانی مامۆستایانی وانه‌بێژ ژماره‌یه‌ك داواكاریان ئاراسته‌ی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور كرد، له‌و باره‌یه‌وه یاداشتێكی حه‌وت خاڵیان خستۆته‌ڕوو.
ده‌قی داواكاری ڕێكخراوه‌كان له‌یاره‌ی دانانی مامۆستایانی وانه‌بێژ:
بۆ / به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور
بابه‌ت / داواکاری
به‌ڕێز مامۆستا مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور له باره‌ی دانانی مامۆستایانی وانه‌بێژ جه‌خت له‌و یاداشته ده‌که‌ینه‌وه که له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که‌مان و به‌ڕێزتان له به‌رواری 17/1/2021 ئاراسته‌مان کردی له باره‌ی دانانی ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگا وه‌ک مامۆستای وانه بێژ.
له باره‌ی دانانی مامۆستایانی وانه بێژ ئه‌م داواكاریانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1_ بۆ خوێندنى ساڵى 2020 – 2021 له دانانى مامۆستایانى وانه‌بێژ خاڵبه‌ندی پێوربێت و ڕێنمایه په‌روه‌رده‌ییه‌کان جێبه‌جێبکرێت .
2- پێش دانانی وانه بێژ ژماره و ئه‌و پسپۆڕییانه‌ی که پێویستن بۆ ناوه‌نده‌کانی خوێندنی ئاشکرا بکرێت.
3- کاتی دانانی وانه‌بێژ ناوه‌کان به نمره و خاڵبه‌ندی و پسپۆڕی بڵاوبکرێته‌وه و ئاشکرا بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی تانه‌دان هه‌بێت بۆ ئه‌و ده‌رچوانه‌ی که ده‌یانه‌وێت پهڵپبگرن .
4- ناوی ته‌واوی ئه‌و ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگا که فۆڕمی وانه‌بێژیان پڕکردۆته‌وه بڵاوبکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچوان ڕیزبه‌ندیه‌که‌ی خۆیان بزانن.
5- هه‌روه‌ها ئه‌و وانه بێژانه‌ی که نه‌خراونه‌ته کێبڕکیهی خاڵبه‌ندییه‌وه جارێکی که بخرێنه‌وه نێو کێبڕکێوه بۆ ئه‌وه‌ی داد په‌روه‌ری به دیبهێنرێت.
6- واده‌ی پڕکردنه‌وه‌ی فۆڕمی وانه‌بێژی ئاشکرا بکرێت.
7- جه‌خت له جێبه‌جێکردنی ڕێنمای نوێی "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیی و میلاک" ده‌که‌ین بۆ دانانی مامۆستایانی وانه بێژ بۆ ساڵی خوێندنی 2020 _2021 که له به‌رواری 14/2/2021 ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌کان کراوه.
وێنه‌یه‌ك بۆ :
*ڕێكخراوه‌كان
*ئه‌رشیف
ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژکاری ڕێکخراوه‌کانی قه‌زای شاره‌زوور
21/2/2021
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052